تشرینی یه‌که‌م 14, 2022 17:50 Asia/Tehran
  • جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕش لەسەر پێویستیی یەکخستنی ئوممەتی ئیسلامی

هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتی ١٧ی ڕەبیعولئەووڵ، ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص) و ئیمامی سایق (ع) ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (هەینی) لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی حکومەتی و میوانە بیانییەکانی بەشداری کۆنفرانسی وەحدەت و یەکڕیزی، ڕۆڵگێڕان و دەستخستنی جێ و شوێنێکی بەرزی لە ھاوکێشەی تازەی دەستەڵات دا بۆ ئوممەتی ئیسلامی بە پێویستمەندی یەکگرتن و یەکڕیزی زانی.

"حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی" ئاماژەی بە پێگەی زۆر گرنگی بلیمەتان و کەسایەتییە تایبەتییەکان و لاوانی ڕووناکبینی جیهانی ئیسلام بۆ وەدیهێنانی ئەم ئەرکەگرینگە کرد و وتی: وەحدەت و یەکڕیزیی ئیسلامی و ئامادەبوونێکی کاریگەر لە دنیای نوێدا مسۆگەرەو ڕێی تێ ئەچێ بە مەرجی هەوڵی کردەیی و وەستان لە لەبەرامبەر سەختی و گوشارەکاندا،کە نمونەیەکی بەرچاوی ھەمان حکومەتی کۆماری ئیسلامییە، کە کۆڵی بە زلھێزەکان نەداو وەستاو لە ئێستاش دا بووەتە دارێکی قایم و قۆڵ کە تەنانەت لە بن ھەڵقەندنی بە خەیاڵیش دا نایە.

ئەم لێدوانانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژە بەو ڕاستییە دەکەن کە سەرکەوتن و پێگەی بەرزی موسڵمانان لە کۆمەڵگاکانی ئەمڕۆدا کە لەبەر هێرشی ھەمەلایەنەی ئیستیکباری جیھانی دایە، لە گرێوی سەرنجدان بە هاودەنگی و یەکڕیزیی ئیسلامی دایە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو وڵاتانەیە کە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بوو بە ئامانجی هێزە ئیستیکبارییەکان، بەڵام سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە کە لە سایەی یەکڕیزی و یەکگرتنەوەدا بەدیهات، مۆدێلێکی ئیسلامی لە جیهاندا ھێنایە ئاراوەو نیشانی موسڵمانان و گەلانی ژێردەستەی جیهانی دا کە دەکرێت بەبێ پشت بەستن بە ئیستیکباری جیهانیش ببیتە هێزێکی گەورە . ئه‌م مۆدێله‌ هه‌روه‌ها ئەوەشی سه‌لماندووه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای توندترین گوشاره‌کانی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیی دوژمنان، ئێران له‌سه‌ر ڕێگای پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن به‌رده‌وام بووه‌ که‌ بێ گومان به‌ بێ بوونی یه‌کڕیزی و خۆڕاگریی خه‌ڵک و حکومەتی ئیسلامی نه‌ده‌کرا .

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خاڵی گرنگ و بنەڕەتی لە ھاوھەڵوێستی دا گەیشتن بە ڕوانگەیەکی هاوبەشە سەبارەت بە گۆڕانی ھلوکێشە سیاسییەکان لە جیهاندا، وتیشی: نەخشەی سیاسیی جیهان لە گۆڕاندایە و سیستەمی تاک جەمسەریش بەرەو تەریک کەوتنەوە دەڕوات و هەژموونیی ئیستیکباری جیهانیش رۆژانە زیاتر لە رابردوو شەرعیەتی خۆی لەدەست دەدات، ھەر بۆیە جیهانێکی نوێ خەریکە دروست دەبێت و پرسیارێکی زۆر گرنگ ئەوەیە، لە جێ و شوێن جیهانی ئیسلام و ئوممەتی ئیسلامی لەم جیهانە نوێیەدا کامەیە؟

ساڵانێکی زۆرە کە یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام له‌و بابه‌ته‌ سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تیانه‌یە که‌ ڕابه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی هه‌میشه‌ له‌ لێدوان و په‌یامه‌کانیدا له‌ ڕێگه‌ی ئامۆژگاریکردنی زانایان و ڕۆشنبیران و سیاسەتوانە ھەڵکەوتەکان و تاک بە تاکی ئوممه‌تی ئیسلامی جەختی لە سەر دەکات و پێ لەسەر پێویستیی پێکهاتنی وەحدەت و یەکگرتوویی کۆمەڵگاو دەوڵەته‌ ئیسلامییەکان دادەگرێت.ئه‌م بابه‌ته‌ش ئالەو سونگەیەوە گرنگتر ده‌بێت کە بارودۆخی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له‌ گۆڕاندایه‌ و پێشهاته‌کانی وه‌ک شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پەرەسەندنی ڕابوونی ئیسلامی و فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری له‌ نێو موسڵمانان و کۆمه‌ڵگه‌ ژێرده‌سته‌کاندا خەریکە زیاتر ئیستیکباری جیھانی لاواز ده‌کات و پرۆسەی گۆڕانکاری لە سیستەمێکی تاک جەمسەرییەوە بۆ سیستەمێکی فرە جەمسەری لە جیهاندا دا پەرە پێ داوە.

ئاشکرایە یەکێک لە فاکتەرەکانی پێشکەوتن و سەرکەوتنی گەلانی موسڵمان پەیوەندی و یەکڕیزییە و هەر لەبەر ئەم هۆیەش دوژمنان بە دروستکردنی دووبەرەکی و ڕێگریکردن لە یەکڕیزیی موسڵمانان هەوڵی گەییشتن بە ئامانجە ئیستعمارییەکانیان دەدەن لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکاندا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زیاتر لە یەک ملیار و نیو موسڵمان لە جیهاندا کە سەرچاوەگەلی زەبەلاحی سامانی سروشتیشیان لە بەردەست دایە، دەتوانن بە پاراستنی یەکڕیزی و بەردەوامبوون لە بەرخۆدان و وەستان لە بەرامبەر دوژمنان لە ئاراستەی گەیشتن بە شارستانیەتی نوێی ئیسلامی هەنگاو ھەڵگرن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ورووژاندنی ئەو پرسیارەی  کە "ئایا یەک خستنی موسڵمانان و ھەبوونی جێ و شوێنێکی بەرز لە دنیای لە حاڵی گۆڕاندا ڕێی تێ ئەچێا؟"، وتیشی: بەڵێ یەکڕیزیی نێوان گەلانی ئیسلامی ڕێی تێ ئەچێ، بەڵام پێویستی بە هەوڵ و کردار و وەستان لە بەرامبەر گوشار و سەختییەکاندایە.

سەرپەیڤ