دیموکراتەکان لە بەدەستهێنانی زۆرینەی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا پێشەنگن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i412860-دیموکراتەکان_لە_بەدەستهێنانی_زۆرینەی_ئەنجومەنی_سێنای_ئەمریکا_پێشەنگن
کەناڵی هەواڵدەریی سی ئێن ئێن پێشەنگ بوونی پارتی دیموکراتی ئەمریکا لە ئەنجومەنی سێنای ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2022 13:34 Asia/Tehran
  • دیموکراتەکان لە بەدەستهێنانی زۆرینەی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا پێشەنگن

کەناڵی هەواڵدەریی سی ئێن ئێن پێشەنگ بوونی پارتی دیموکراتی ئەمریکا لە ئەنجومەنی سێنای ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا ڕۆژی شەممە، کەناڵی هەواڵدەزریی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند: کاندیدی دیموکراتەکان بۆ دیاری کرانی سێناتۆری ویلایەتی ئاریزۆنا بە سەر خەنیمە کۆماریخوازەکەی دا سەرکەوت و پارتی دەستەڵاتدار لە ئێستادا بۆ پاراستنی جێ و شوێنی لە کۆنگرێس دا تەنیا پێویستی بە بردنەوە لە یەکێک لەو دوو ویلایەتی نێڤاداو یان جۆرجیایە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم کەناڵە، لە ئێستادا بە ژمێردرانی ٨٥%ی دەنگەکان، «مارک کێلی» سیناتۆری ئێستای ئەم ویلایەتە، زیاتر لە ٥%  لە پێش «بلەیک ماستەرز»ەوەیە.

بەپێی ئامارەکانی سی ئێن ئێن، ئێستا «کێلی» ٥١.٨% و ماستەرز ٤٦.١%ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی ٢٠٢٢ی کۆنگرێسی ئەمریکا، کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە پێشەوەن و ململانێیەکی قورس لەنێوان ئەوان و دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سێنا لە ئارادایە.

تا ئێستا لە کۆی ٤٣٥ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کۆمارییەکان بە ٢١١ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران دا لە پێشەوەن. هەروەها دیموکراتەکان لەم ئەنجومەنەدا ٢٠٣ کورسییان بەدەست هێناوە.

هەر پارتێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنجومەنی نوێنەران لانیکەم پێویستی بە ٢١٨ کورسییە.

لە ئەنجومەنی سێنادا ململانێیەکی زۆر قورس لە ئاردایە. هەرچەندە لە ئەنجامە سەرەتاییەکاندا دیموکراتەکان پێشەنگ بوون، بەڵام دوای ئەوە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەم ئەنجومەنەدا یەکسان ھاتنەوەو هەریەکەیان ٤٩ کورسییان دەست کەوت. کۆمارییەکان پێویستیان بە بەدەستهێنانی ٢ ویلایەتی دیکەیەو دیموکراتەکانیش پێویستە کورسییەکی دیکە بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی زۆرینەی ئەنجومەنی سێنا بە خۆیان تەرخان بدەن.