کانونی دوھەم 24, 2023 20:43 Asia/Tehran
  • بۆرێڵ: بەرجام نەمردووە، بەڵام  ھیچ پێشکەوتنیکێش لە وتووێژەکان دا مسۆگەر نەکراوە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەبێ ئاماژەدان بە کشانوەی نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام وبەڵینمەند نەبوونی ئەوروپیەکان لە هەمبەر ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە وتی: بەرجام نەمردووە بەڵام ھیچ پیشکەوتنێکیش لە وتووێژەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان مسۆگەر نەکراوە.

«جۆزیپ بۆرێڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئەم بابەتەی شەوی ڕابردوو  لە دانیشتن لەگەڵ نوێنەرانی میدیاکان لە برۆکسێل دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا هێنایە ئاراوە.

«جۆزیپ بۆرێڵ» لەوەڵامی پرسیارێک لەمەڕئەمەی کە ئایا بەڕای ئەو هێشتا شیمانەی دەسپێکرانەوەی وتووێژەکانی لابردنی بایکۆتەکان لە ئارادایە، وتی: ئەم وتووێژانە لە دۆخێکی چاوەڕوان کراودایە. ئەم قسانەی بۆرێڵ لە کاتێکدایە کە وتووێژەکانی لابردنی بایکۆتەکان دوای چەند مانگ وتووێژی چڕوپڕ لە ڤێەنا گەییشتە قۆناخێک کە ئەگەر ئەمریکا وەکوو لایەنی بنپێکەری بەرجام داواکارییەکانی ئاوەزمەندانەی ئێران وپیداویستییەکانی  شکڵ وتەشک گرتنی ڕێککەوتنێکی پاوەجێ و جێی متمانە قەبووڵ بکا،  دوا ڕێککەوتن دێته دی.

ئەزموونی چەندین مانگ وتووێژ لەڤیەنا ئەوەی سەلماند کە کۆشکی سپیی بە هۆی گیرەوکێشەی ناوخۆیی و زەخت وگوشاری ڕژێمی زایۆنی دەسەڵاتی بڕیاردان لەمەڕ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نییەو لەم ڕوانگەیەوە، دەستەو داوینی  تاکتیکی بوختان کردن ودیاری کردنی دواموڵەتی ساختە بووه لە دژی ئێران.

زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی بەشداربوو لە وتووێژەکان، خوازیاری کۆبەندیی خیراتری وتووێژەکانن بەڵام دەسڕاگەییشتن بە دوا ڕێککەوتنی  چاوەڕوانی بڕیارە سیاسیەکانی ئەمریکا لە حاند چەند مژاری به جێ ماوی گرینگە. کۆماری ئیسلامیی ئێران پێ لە سەر ئەوە دادەگرێ کە ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاست بینانە بجووڵێتەوە، ئەگەریی دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لەڤێەنا لەئارادایە. ڕێککەوتنی جێی سەرنجی ئێرانیش بەڵگەیەکە کە بە گوێرەییەوە بەشی ھەرە زۆری بایکۆتەکان ھەڵوەشێنەوەو ناوچەکەش لە جێبەجێ کرانی قازانج بکات.

سەرپەیڤ