میراتبەرانی زەوی، ڕۆژتان باش
ڕوژی جیهانیی قودس یەوموڵڵایه، ڕۆژی بەرزکردنەوەی هاواری "لااله الاالله"و "محمد رسول الله"یه، تنۆک تنۆک خوێنی شەهیدانی فەلەستین لەم ڕۆژە نەمرەدا هاواری موسڵمانەتی بەرز دەکەنەوەو ئاسمان تژی دەبێت له پرشنگی ئیسلام خوازی و له ڕووناکترین بەرەبەیانی ساڵ دا، له سای ڕووناکایی ئەم پرشنگه زێڕینەدا ، لافاویی توڕەیی و هاواری ئاگراویی موسڵمانان ڕیشەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەسووتێنێ.
بەیتولموقەددەس وەکوو گرینگترین شاری فەلەستینی داگیرکراو لە ڕوانگەی ئیسلامییەوە گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە، چونکو مەسجدولئەقسا، یەکەم ڕووگەی موسڵمانانە لەم شارە مێژووییەدا.ھەر لە سەرەتای ھیجرەتی پێغەمبەری سەردار(ص) بەرەو مەدینە ھەتا ساڵی دووھەمی کۆچی، ڕووگەی پێغەمبەر لە کاتی نوێژو نیایش دا بەیتولموقەددەس بووە، بێ گومان ھەتا بەرلە ھیجرەتیش لە ماوەی ئەو سیانزە ساڵەی کە پێغەمبەری سەردار لە مەککەی موکەڕڕەمەدا نیشتەجێ بوو،ڕوو لە بەیتولموقەددەس دەوەستاو قامەتی نوێژی دادەبەست و ھەر لەبەر ئەمە ئەم شارە وەک قیبلەی یەکەم و بەلەدەلئەمین و حەرەمی ئەمن دەناسرا.
جیالەمە مەسجدولئەقسا، لەکاتی میعراجی ڕەسوڵی ئەکرەم(ص)یش دا بایەخ و پیرۆزایەتیی خۆی دەرخست، وەک چۆن پەروەرگاری سوبحان فەرموویەتی:بە شەودا پێغەمبەری نازدار لە مەسجدولحەرامەوە براوە بۆ مەسجدولئەقسا کە گردوپەڕەکەی متفەڕک کراوە بۆ ئەوەی ئایات و نیشانەکانی ئیلاھیی پێ بنوێنرێت.
ئەمڕۆکە ئەم شوێنە پیرۆزە بە سەرتاسەری خاکی فەلەستینیشەوە لەژێر پۆستاڵی خوێنمژترین داگیرکەراندایە کە ھعمان ڕژێمی چەپەڵ و دڕندەو منداڵکوژی زایونییە. حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە پەیامەکەی خۆی دا لە ساڵی ١٣٥٨ وێڕای ناودێر کردنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەکوو ڕۆژی جیھانیی قودس فەرمووی: من لە ماوەی ساڵانێکی دوورودرێژ مەترسیی ئیسرائیلی داگیرکەرم وەبیری موسڵمانان ھێناوەتەوە، ئێستاش لە تەواوی موسڵمانانی جیھان و دەوڵەتە ئیسلامییەکان داوا دەکەم بۆ بڕینی دەستی ئەم داگیرکارەو پاڵپشتەکانی پێکەوە یەکانگیر بن و تەواوی موسڵمانانی جیھان بۆ ئەوە بانگێشتن دەکەم کە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کە ڕێککەوتە لەگەڵ چرکەوساتەکانی قەدری پیرۆزیش دا و دەتوانێ دیاریکەری چارەنووسی جەماوەری فەلەستین بێت وەکوو ڕۆژی قودس ھەڵبژێرن و لە ئاھەنگێک دا ھاوپشتی و ھاودەنگیی نێونەتەوەیی موسڵمانان بۆ پشتیوانی لە مافی یاسایی جەماوەرێکی موسڵمان ڕابگەیەنن.
ئەمڕۆ بۆ پەیڕەو کردنی ئەو دەستپێشخەرییە پیرۆزە کە لانکەکەی سەرزەوینی ئێرانی ئیسلامییە، ملوێنان موسڵنان لە سەرتاسەری جیھان بە وڵاتانەشەوە کە حکومەتەکانیان ئیسلامی نین وەک دەریایەکی شەپۆلاوی ڕولە شەقامەکان دەکەن و داکۆکیی خۆیان بۆ فەلەستین و قودس و گەلی چەوساوەی ئەم سەرزەوییە داگیر کراوە دەردەبڕن و شانازیی بە بەرەی خۆڕاگرییەکەوە دەکەن کە ئەمساڵ مکوڕتر لە ساڵانی ڕابردوو لێبڕاوە بۆ تێک و پێکدانی تەخت و بەختی ڕژێمی خوێنمژی زایونی و ئەوانەش کە پشتیوانیی لێ دەکەن و دیارە ئەمەش وادەو بەڵێنی ئیلاھییە کە چەوساوەکان میراتبەرانی زەوین و بێ گومان ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم بەڵێنە دێتەدی و لە ئێستاش دا بڵاچەکەی لە سەرزەوینی داگیرکراوی فەلەستینەوە لێ دراوە کە لە ئێستادا تەنانەت کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی دان بەوەدا دەنێن کە ڕژێمەکەیان تەمەنی ٨٠ ساڵی بە خۆیەوە نابینێت. ئەمەش خۆی لە خۆی دا مزگێنییە بۆ میراتبەرانی ڕاستەقینەی زەوی کە خۆیان بۆ سەندنەوەی ئەو مافەی کە سەدان ساڵە لە لایەن حکومەتە خوێنمژەکانەوە لێیان زەوت کراوە، ئامادە بکەن. وەک چۆن فەرمانڕەوای ھەموو ھەستی لە کتێبە پیرۆزەکەی دا فەرموویەتی: یا أَیُّهَا الَّذینَ آمَنوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ یَنصُرکُم وَیُثَبِّت أَقدامَکُم.