نیسان 16, 2023 19:32 Asia/Tehran
  • سبەینێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی سودان ، بەڕێوە دەچێت

سەرچاوەکانی هەواڵ سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پێشهاتەکانی سودان ئەنجام دەدات.

Image Caption

لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە، تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و سوپای سودان لە خارتوم و دەوروبەری فڕۆکەخانەکانی «مەروی» و «خارتوم» و «شەقامی نیل» و «ئوممەدورمان» و هەندێ ناوچەی تری ئەم وڵاتە ڕووی داوە. هۆکاری ئەم ململانێیانە کە خەریکە تەشەنە دەستێنێ و ئێستاش بەردەوامە، خاوبوونی ڕەوتی پرۆسەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی دەسەڵات لە سودان بۆ خەڵکی مەدەنی و سڤیل ڕاگەیەندراوە.

Image Caption

لیژنەی پزیشکانی سودان ڕایگەیاندووە کە لە پێکدادانەکانی ڕۆژی شەممە لەم وڵاتەدا لانیکەم ٢٥ کەس کوژراون و نزیکەی ١٨٣ کەسیش بریندار بوونە.

Image Caption

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەنتۆنیۆ گۆتێریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە هەموو لایەنەکانی سودان و وڵاتانی ناوچەکە کرد کە هاوکار بن لەمەڕ گێڕانەوەی ئارامی بۆ ئەم وڵاتە.

Image Caption

«ڤۆڵکەر پێرێتس»، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان و سەرۆکی ھەنگاوی یارمەتیدانی گوێزرانەوەی حکومەت لە سودان ڕۆژی شەممە بە کاتی خۆجێیی تێکھەڵچوونەکانی ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقاش دوابەدوای ململانێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا داوای لە لایەنە سودانییەکان کردووە کە وێرانکارییەکانی ئەم وڵاتە ڕابگرن و بگەڕێنەوە بۆ دانوستان.

هەروەها وڵاتانی کەنەدا و بەریتانیاش داوای وەستاندنی ململانێکانی سودانیان کردووەو نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە بەپەلە لەم بارەیەوە هەنگاو بنێت.

Image Caption

«موسا فەکی» سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەفریقاش بانگەوازی بۆ هەموو لایەنەکان و بەتایبەت هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کردووە کە دەستبەجێ وێرانکاریی لەو وڵاتەو بڵاوبوونەوەی ترس و تۆقان  لەنێو جەماوەرو قەڵاچۆو کوشتن ڕابگرن.

«فەکی» لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، داوا لە لایەنەکان بکەن کە دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان لە پێناوی کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان بە شێوەیەکی دڵخۆشکەر و جێی ڕەزامەندیی هەمووان.

ئەمەولە لایەکی دیکەوە حکومەتی چادیش ڕایگەیاندووە کە لەبەرهۆکاری ئەمنی بڕیاری داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ سودان داوە تا ئاگادارکردنەوەی دواتر.

Image Caption

سەرپەیڤ