حوزه‌یران 30, 2024 11:45 Asia/Tehran

کاردانەوەکان بە دیبەیتی ئەم دواییەی بەربژارانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا هەروا بەردەوامەو پاش ئەو دیبەیتە، ناڕەزایەتی بەرامبەر بایدن و ترامپ بەشیوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

پاش دیبەیتی پڕهەرای "جۆ بایدن"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ "دۆنالد ترامپ"ی خەنیمە کۆماریخوازەکەی، ٦٠ لەسەتی بەشداربووانی ڕاپرسییەکی تازە، خوازیاری جێگۆڕکێی بایدن لەگەڵ بەربژارێکی دیکەی دیموکرات بوون.

گۆڤاری " نەشناڵ ئینتێرسێت" یش وێڕای ئاماژە بە کردەوەی لاوازی "جۆ بایدن" لە دیبەیت لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، لەسەر شیاوەتی بایدن بۆ سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بەگومان بوو و پێی داگرت، درێژەی بەربژارەتی ناوبراو بە قازانجی پارتی دیموکرات نیە.

پاش بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتە، ڕێژەی پرسیار و شک و دڕدۆنگییەکان لەبارەی توانای زەینیی بایدن بۆ درێژەدان بە سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردو کردەوەی نەشیاوی ترامپیش لە زۆر بواردا، جارێکی دیکە سەرنجی شارومەندانی ئەمریکی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە.

لەلایەکی دیکەوە، بایدن لەو دیبەیتەدا دانی بەوەدانا کە لە خولی سەرۆک کۆماریی ترامپ و پاش هێرشی ئێران بۆسەر پێگەی"عەینولئەسەد" شوێنی جێگیربوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، ژمارێک لە هێزە ئەمریکییەکان کوژراون. ئەو مەسەلەش جارێکی دیکە رەخنەو گازندە لە کردەی گەمژانەی ترامپ لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی ناوبراوی پەرەپێداوەو چەند میدیایەک چوونەتە لای ئەو هێز و چەکدارانەی لەکاتی هێرشی سەر بنکەی عەینولئەسەد، لەوێ ئامادەبوون. بۆ نمونە، ڕاپۆری کەناڵی "سی بی ئێس نیوز"ی ئەمریکا لەبارەی دانپێدانانی چەکدارێکی ئەمریکیی پێگەی عەینولئەسەد جارێکی دیکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوەو خێرا بڵاو بووەتەوە. بەشێک لە دانپێدانانی ئەو سەربازە ئەمریکییە بەم شێوەیە:

دەنگی ژن: ئێمە لەگەڵ چەند کەس لەو چەکدارانە قسەمان کرد هەموویان لەهێرشی ژانڤییەی٢٠٢٠ بۆسەر بنکەی عەینولئەسەدی عێراق، مێشکیان تووشی کێشە بووەو زیانی پێگەیشتووە.

هێرشی مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران بۆسەر ئەو پێگەیە کە گەورەترین هێرشی لەو شێوەی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە مێژوودا بەئەژمار دەهات.

دەنگی پیاو: هەموو شتێک دەلەرییەوە، عەرز دەهەژا، وەک بوومەلەرزە بوو پاشان تێپەڕینی گوشار بەسەر جەستەت هەست پێ دەکرد.

فەرماندەرانی سوپای ئەمریکا هەوڵیاندا، ئەو هێرشەو زەبرەکانی بە کەم بایخ پێشان بدەن.

پەنجاو نۆ چەکداری ئەمریکی لەو هێرشەدا زیانیان پێگەیشت و ڕێوڕەسمی درانی میدالیا بەوان، دواکەوت بەڵام ترامپیش لە کاردانەوە بەو هێرشە لەو کاتەدا، وتبووی، من بیستوومە کە چەند چەکدارێکمان تووشی سەرهێشە بوون.

سەرپەیڤ