ئه‌یلوول 28, 2024 17:14 Asia/Tehran

سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی دوێنێ هەینی شەشەمی ڕەزبەربەپەلاماری دڕندانەوبێ پیشینە بۆ سەر زاحیەی باشووری بەیرۆت ڕایگەیاند کە مەبەستی پەلامار بۆسەر بنکەی فەرماندەیی حیزبۆڵلا بووە

ئەم ڕژێمە بەیانی ئەمڕۆشەممە ڕایگەیاندکەلەپەلاماری ئاسمانی بۆسەر بەیرۆت،ی ، پێتەختی لوبنان ، سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ، سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنانی تیرۆرکردووە وشەهید بووە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی هەینی گەڕەکە ئاوەدانەکانی ناوچەی حارە لەزاحیەی بەیروتی بەشێوەی بەردەوام بۆمباران کردووە. سوپای ڕژێمی زایۆنی ئیدعای کرد، مەبەست لەم پەلامارانە، ناوەندی فەرماندەیی سەرەکی حیزبۆڵڵا بووە. بڕێک لە سەرچاوەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە لەپەلاماربۆسەرزاحیەی باشووری بەیروت هەشت تا دوازدە فڕٶکە لەوێ بوونە ولەبۆمبای سەنگەرشکێنی دووهەزارپوندی ئەمریکایی کەڵک وەرگیراوە. شایانی باسە کە حیزبۆڵڵای لوبنان لەنزیک بە دوازدە مانگ لەمەوپیش هەتا ئێستاکە لە کاردانەوە بە شەڕی بەرەکۆژی ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماربۆسەر غەززە ، پەلاماربۆسەر بنکەوناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکردووە وڕایگەیاند کە پشتیوانی وداکۆکی کردن لە فەلەستینیەکان هەتا ڕاگیرانی شەڕی غەززە وقەڵاچووی فەلەستینیەکان بەردەوام دەبێت.

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا کی بوو؟

لە ڕوحانیە خەباتکارومۆجاهیدەکانی هاوچەرخی لوبنان وسکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبۆڵلای ئەم وڵاتە بوو کە زۆرساڵە لەبەرامبەر دەستدرێژکاری وجەنایەتەکانی رژێمی داگیرکەری زایۆنیستی وەستاوە ولە نەتەوەی زۆڵملێکراوی فەلەستین بەرگری کرد.

سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا لە ٣١ی ئاگۆستی ساڵی ١٩٦٠ی زایینی لە گۆندی " ئەلبزوریە " لەباشووری لوبنان لە دایک بووە. لە تافی لاویەتی دا لەساڵی ١٩٧٦ چووبۆ نەجەف وخوێندنی خۆی لەوێ دەستپێکرد. سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە ساڵی ١٩٧٨ گەڕایەوە بۆلوبنان ولە قوتابخانەی ئیمامی مونتەزر"عج" کە شەهیدسەیید عەبباس موسەوی داێمەزراندبوو ، خوێندنی حەوزەوی خۆی پیوشوێن گرت ولەهەمان حاڵدا ، سەرقاڵی چالاکیەکانی سیاسی لە بزوتنەوەی ئەمەل لە ناوچەی بەقاع بوو.

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە ساڵی ١٩٩٢ ودوای شەهیدکرانی سەیید عەبباس موسەوی، سکرتێری گشتیی ئەوکاتەی حیزبۆڵلا ی لوبنان، بە کۆدەمگی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی حیزبۆڵلا سەیید حەسەن نەسرۆڵلا، بوو بە سکرتێری گشتیی تازەی ئەم بزوتنەوەیە. سەرکەوتن بەسەر ڕژێمی زایۆنی لەساڵی ٢٠٠٠ی زایینی ولەکاتێک کە وتووێژەکانی یاسر عەرەفات وبەرپرسانی ئەمریکی وئیسرائیلی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، هیچی دەست نەکەوت ، سوپای ڕژێمی زایۆنی لە حەرەکەتێکی یەک لایەنە وبەبێ گرتنی کەمترین ئیمتیازلە حیزبۆڵڵا ، لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی باشووری لوبنان پاشەکشەی کرد وبێجگە ناوچەگەلێکی بەرتەسکی مەزرای شەبعا، هێزەکانی خۆی لەهەموو ناوچەکانی ژێر داگیرکاری کشاندە دواوە.

ئەم شکست وسەرشۆڕییە ، سەرباریپتەوبوونی بنکە وبارەگای حیزبۆڵڵای لوبنان، بووەهۆ هەتا سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا دەستی ڕابگات بە سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە نێوان عەرەبەکان دا، هەتا ئەمەکە وەکوو گرینگترین کەسایەتی جیهانی عەرەب بناسێندرێت .  ناوبراو لە تافی منداڵیەتی دا هۆگری بەرفراوانی بە موتاڵابوو ولەبواری دین دا موتاڵای زۆری ئەنجام داوە.

حیزبۆڵڵا چ ساڵێک دا مەزرا؟

لەساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ دەستپێکرانی داگیرکاری لوبنان، بزوتنەوەی ئەمەل بە دوو لایەن دابەش بوو، لایەنی یەکەم بە ڕێبەرایەتی نەبیە بری ، خوازیاری دانرانی هێزەکانی بزوتنەوە لە تەنیشت بەرەی ڕزگارێدەری نیشتمانی بوو ولایەنی دوهەم کە سەیید عەبباس موسەوی وسەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ڕێبەرایەتیان دەکرد خوازیاری پاڕاستنی هێزە بنەماخوازەشیعەکان وڕێکخستنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەل داگیرکەرانی زایۆنی بوو. گرینگترین هۆی هێزەشیعەکان لە پەیوەست بوون بە هێزەکانی بەرەی ڕزگارێدەری نیشتمانی بوونی کەسایەتێکی وەکوو بەشیرجەمیل بوو. چۆنکە بەشیرجەمیل لەپاڵ پێوەندیەکەی لەگەڵ ئیسرائیل لەدووی سەرۆک کۆمارەتی لوبنانەوە بوو.

 

 

 

سەرپەیڤ