دەسکەوتی گەشتەکەی پزشکیان بۆ میسر
مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ بەشداریکردن و وتاردان لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی گرووپی دی هەشت سەردانی میسری کردبوو،ئەمڕۆ هەینی گەڕایەوە بۆ تاران . بەڕێزی جگە لە وتار دان لە کۆبوونەوەکەدا، بە جیا چاوی کەوت بە سەرۆک کۆمارانی تورکیا و میسر و سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش و لە دانیشتنی لێکدانەوەی دۆخی غەز و لوبنانیش بەشداریی کرد .
«مەسعودی پزشکیان» پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەشداریکردن و وتاردان لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی گرووپی دی هەشت و هەروەها دانیشتنی لێکدانەوەی دۆخی غەز و لوبنان ، بەرەو قاهیرەی پێتەختی میسر وەڕێ کەوت و لە میانی گەشتەکەیدا بۆ میسر ، بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە لە شوێنی سەقامگرتنەکەی چاوی بە «ئیساکا عەبدولقادرئیمام» ئەمینداری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە کەوت و گفتوگۆی لەگەڵدا کرد.ھەرلە چاوپێکەوتنەکەدا پێکھێنرانی میکانیزمێکی دراڤی و دارایی بۆ ئاڵووێری بازرگانیی وڵاتانی ئەندامی« دی هەشت»ی بە پێویست زانی بۆ مسۆگەر کردنی ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوەیە .
پزشکیان لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی دی هەشت ھیواداریی دەربڕی کە خولی سەرۆکایەتیی میسر بە سەر ڕێکخراوەکەدا قۆناغێکی دۆستایەتی و برایەتیی بێت لە نێوان ئەندامەکانی و هەنگاوی بەبڕشتانە جیددی بنرێت له ئاراستەی پەرەپێ دانی هاوکاریی فرەلایەنە. پزشکیان بەشداریی دانیشتنی لێکدانەوەی دۆخی غەز و لوبنانیش کردو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە شایەتحاڵی ڕوودانی کۆمەڵێک لە گوشراوەی ھەموو کارەسات و دڕندەکارییەکی مێژووی مرۆڤایەتی دژی نەتەوەی فەلەستین و لوبنانین لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، وتیشی : گوشار خستنە سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی لە غەززە و لوبنان وسوریا دەبێ گرنگترین ئەوبەرایەتیی مرۆڤی و ئاکاریی وڵاتانی ناوچەکە و ئەندامانی ڕێکخراوی دی هەشت بێت.
پزیشکان لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا چاوی بە «شەهباز شەریف» سەرۆکوەزیرانی پاکستانیش کەوت و یەکگرتن و یەکریزیی لە جیهانی ئیسلام و هێزمەندکردنی پەیوەندیی ئابووری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی بە پێکھێنانی دراڤێکی ھاوبەش و کەڵک وەرگرتن لە تواناو بارستایی بازاڕە هاوبەشەکان لە قۆناغە گرینگ و ھەستیارەکانی ئێستای جیهانی بە بابەتێکی پێویست زانی و جەختی کرد لەسەر ھەوڵی ئێران بۆ بە دی هێنانی ئەم ئامانجە گرینگەو هاوکاری لە گەڵ هەموو وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت پاکستان .
بەڕێزی لەدیداری لەگەڵ«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی هاوتای تورکیایی خۆشی،وێڕای ئاماژەکردن بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا، پێی داگرت لەسەرپێویستیی پارێزرانی سەروەری ویەکپارچەیی خاکی ئەووڵاتەو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە: هەر پێشهاتێک لە سووریا دەبێ پارێزرانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەشی لەگەدا بێت و تۆسقاڵێک خەوشێندرانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریاش بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵ نییە .
سەرۆک کوماری ئێران ھەروەھا لە دیداری لە گەڵ ، «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسریش ، پتەوبوونەوەی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی ئیسلامیی بە گرینگترین پێویستیی ئەمڕۆی ئوممەتی ئیسلامی زانی و جەختی له پێویستیی هێزمەندکرانی هاوکاریی ئابووری و بەردەوامیی دیالۆگ و وتووێژی نێوان هەردووک وڵاتی ئێران و میسر کردەوه.