نیو ملوێن فەلەستینی لە ژێر سێبەری ڕەشی قات و قڕیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i438851-نیو_ملوێن_فەلەستینی_لە_ژێر_سێبەری_ڕەشی_قات_و_قڕیدا
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە وشداری دا کە سەتی نەوەدی بنەماڵەکان لە مەترسی نەبوونی خۆراک و بەدخۆراکیدان.
(last modified 2025-05-16T10:56:06+00:00 )
May 16, 2025 05:50 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە وشداری دا کە سەتی نەوەدی بنەماڵەکان لە مەترسی نەبوونی خۆراک و بەدخۆراکیدان.

غەززە هاوینی ئەمساڵ جگە لە بەردەوامبوونی کشتوکوشتار و برسێتی، بەرەوڕووی کەمبوونی ئاوی پاک بۆ خواردنەوەشە تا ڕادەیەک کە وەزارەتی تەندروستی غەزە وشداری داوە کە ٩٠%ی بنەماڵەکان ئاوی پاک و خاوێنیان لەبەردەستدا نییە و ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان لەبەر کەمبوونی ئاو لە ڕەوشێکی کارەساتباردان. ئەم وەزارەتخانەیە جەختی کردووە کە ڕادەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەم کەرتە زیاتر لە ٢٥%ـە. محەمەد ساڵح، بەرپرسی نەخۆشخانەی ئەلعەودە بە ئاماژە بە زۆربوونی قاتوقڕی و هەروەها دەستگرتنی ڕژێمی زایۆنی بەسەر یارمەتییەکاندا، وشداری دا لە حاند زۆربوونی ژمار قوربانیان و جەختیشی کرد کە ئەم نەخۆشخانەیە لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا 1500 حاڵەتی بەدخۆراکیی بەخۆوە بینیوە و ئانڕواش وشداری داوە بەرامبەر بە تیاچوونی یارمەتی مرۆڤدۆستانە زۆر گرینگەکان لەنێو هەمارەکانی دەرەوەی کەرتی غەززە، لەبەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی دەروازە سنوورییەکانیان داخستووە و پێش بە هاتنەناوەی ئەو یارمەتییانە دەگرێت. لە درێژەی هەمان ژینۆساید کە لە ئۆکتۆبەری 2023وە تا ئێستا گرتوویەتییە بەر، وەک هەمیشە قاتوقڕی و کشتوکوشتار لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەزەدا بەردەوامە و وڵاتانی جیهانیش تەنیا ئەم کردەوانە شەرمەزار دەکەن بەبێ ئەوەی ڕێگاچارەیەک بخەنە بەردەست بۆ کۆتایی هێنان بە ئێش و ئازاری فەلەستینییەکان یان پێشگری بە کوشتوکوشتاری سیستەماتیک لە بۆمبارانەوە بگرن تا جەنایەتی برسێتیدان بە خەڵک.