شوبات 11, 2026 17:30 Asia/Tehran
  • تۆڕی ئەپەستین و قەیرانی متمانە لە ناو بلیمەتانی ئوروپایی

بڵاو بوونەوەی بەڵگەكانی هاوپەیوەند بە جێفری ئەپستەین میلیاردری ئەمریكایی تاوانكاری جینسی ، نەک تەنیا بلیمەتانی ئەمریکی، بەڵکو شازادە و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی ئەوروپایی خستۆتە ناوەندی ڕیسوایەكی بێ وێنە.

بڵاو بوونەوەی  بەڵگەكانی هاوپەیوەند بە جفری ئەپستین ملیاردری تاوانكاری جینسی  ڕەهەندگەلی بەربڵاوتری لە پەیوەندیەكانی ناوبراوی لە گەڵ بلیمەتانی سیاسی و پاشایەتی ئوروپای ئاشكرا كردووە و كردوویەتیە قەیرانێكی بێ وێنە .

ئەم ئاشکراکردنانە ئەوە دەردەخەن کە شازادەکان و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی ئەوروپا پەیوەندییان لەگەڵدا هەبووە و ئەمەش شەرعیەت و  ئیعتباری  دامەزراوە سیاسی و پاشایەتیەكانی  ڕووبەڕووی   تەنگژە کردووەتەوە.

لە ئینگلیز شازادە ئاندرو  نازناوی پاشایەتی خۆی لەدەس دا و گوشارگەلێكیش خراوەتە سەر سەروك وەزیران. لە نورویج   فەڕانسا ئوسلواكی  سوئید و بەلجیكیش بڕێك لە كاربەدەستان و ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتی ڕووبەڕووی  لێكوڵینەوە  دەس لە كار كیشانەوە  یان ڕەخنەی گشتیی بوونەتەوە .

تەنانەت  پەیوەندی و دیدارگەلێك كە لەوانەیە یاسایی نەبێت  بە هوی چۆنیەتی  پەیوەندی لە گەڵ ئەپەستین بووەتە قەیرانگەلێكی سیاسی و ئەخلاقی .

ئەو دۆسیە جگە لە خەسار گەیاندن بە قوربانییەكان متمانەی گشتیی بە بلیمەتان و دامەزراوە ئوروپاییەكانی  تێكداوە  و  پێی دەچێیت بە بڵاو كردنەوەی بەڵگەگەلی زورتر   ئاستەكەی بەربڵاوتر بێت  شیكاران بڕوایان وایە  ئەو ڕیسواییە  دەتوانێ ببێتە هۆی پێداچوونەوە لە پێوەرە ئیخلاقییەكان و شەفافیەت و لێپرسینەوە لە بەرزترین ئاستەكانی دەسەڵاتدا .

 

سەرپەیڤ