دەسپێکرانی قۆناخی دوهەمی هەڵمەتی پاکتاو کرانی گەڕەکی ئەلقابونی دەمیشق
هێزەچەکدارەکانی سووریا قۆناخی دووهەمی هەڵمەتی پاکتاوکرانی گەڕەکی ئازادکراوی " ئەلقابون" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەمیشقیان دەسپێکرد.
تەلەفیزیۆنی سووریا ڕۆژی دوشەممە لە دەسپێکرانی قۆناخی دووهەمی هەڵمەتی پاکتاو کرانی گەرەکی ئازاد کراوی " ئەلقابون" هەوالی داو ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا لەگەڵ ئەندامانی چەکدارکە دوای ئازاد کرانی گەڕەکی قابون ئەنجام بوو ، ڕۆژی یەکشەممە فرەتر لە هەزارو نۆسەد ترۆریستی چەکدار هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لەم گەڕەکە چوونە دەرێ وگوێزرانەوە بۆ پارێزگەی ئەدلەب لە باکووری ڕٶژئاوای سووریا. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ، ئەو گروپە لەچەکدارەکان کە ئامادە نین پەیوەست بن بە ئاشتی نیشتمانی لە گەڕەکی قابون دەچنە دەرێ وکەسانێک کە پەیوەست دەبن بە ئاشتی کاروبارەکانیان سامان دەدرێت هەتا لە ناو شار دابمێننەوە . سوپای سووریا وهێزە خۆڕاگرەکان شەممەی ڕابردوو توانیان گەڕەکی ئەلقابون هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەمیشق بە شێوەی توکمە وتەواو لەژێر داگیر کاری ترۆریستەکان ئازاد بکەن وزۆربەی تونیلەکانی سەر بەوان بتەقێننەوەو لەناویان بەرن. ترۆریستەکان فرەتر لە چوار ساڵ گەڕەکی ئەلقابون یان کردبوو بە بنکەیەک بۆ پەلامار وکردەوە ترۆریستەکانی خۆیان لەدژی ناوچە کانی دەمیشق.