دەیان کوژراو لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی لە سووریا
لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر شاری ئەبوکەمال ی سووریا دەیان کەس کوژراون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی سەدا و سیما بە پێی ڕاپۆڕتەکان سی و دووکەس بە دوای پەلامار ی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ناوچەی ئەبولکەمال لە پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سورویا کوژراون .
سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند فروکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی لە بیست پەلاماری ئاسمانی ناوچەکانی جۆراجۆر ی ئەو شارە لە نزیکی سنوورەکانی سورویا و ئێراقیان کردووەتە پەلامار . بە دوای ئەو پەلامارانەدا ژومارێکی زۆر لە کەسانی سیڤیل بریندار بوونە و حاڵی بڕێکیان شپرز ڕاگەیندراوە . بڕێک لە برینداران گوێزراونەتەوە بۆ نەخوشخانەکانی شارەکانی ئەلمەیادین و ئەلشعارە لە گەڕەکی دەیرئەلزور نێردراون . پێشتریش فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نوێنەتەوەیی ناوچەکانی ئاوادانی شاری ڕەقە کە لەچنگی تاقمی تێڕوڕیستی داعشە بوردما کردووە . پێشتریش فڕوکە شەڕکەرەکانی نێونەتەوەیی ناوچە ئاوادانەکانی شاری ڕەقە کە لە چنگی تاقمی تێڕوڕیستی داعش دا بون بوردمان کردوە .