کاروەدانی دیمەشق بە پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانی بۆ سەر دوو پارێزگای سووریا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا پەلامارەکانی ئەمدواییە هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ سەر دووپارێزگای " ڕەقە " و " دەیروزور" ی وەک دەستدرێژی ئاشکرا و بنپیکردنی دەستەڵاتداریەتی سوریا زانیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی "سانا" ، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە دوو نامەی جیا جیا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، وێرای شەرمەزار کردنی پەلامار بۆ سەر پارێزگاکانیی ڕەققە و دەیرو زور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ، ئەویان وەک بنپێکردنیی سەروەریی سوریا زانیوە . کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها جەختیان کردووە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە دەر لە چوار چێوەی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و وەک بنپێکردنی ئاشکارای جار نامەی ڕێکخراوی نەتەوەکانە . لە پەلاماری نایاسایی هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ سەر ئاوایی " ئەلعەکرشی" لە ڕەققە ، ٢٦ کەسی سیڤیل کوژراون . هەر وەها ئەو هێزانە لە پەلامار بۆ سەر کەسانی سیڤیل لە شاری " بوکەمال" لە دەیروزور زیاتر لە ٣١ کەس کە زۆرتریان ئافرەت و منداڵ بوون کووشتووەو ژمارێکی تریان بریندار کردووە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا لاگریان لێوە دەکرێت بۆ سەر نخوونی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکراوە .