هێرشی تیرۆریستی لە باشووری سووریا
May 17, 2017 16:46 Asia/Tehran
میدیاکان باسی ڕوودانی تەقینەوە لە ئۆردوگای ڕەکبان لە باشووری سووریایان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووسیا یەوم ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو ئەمڕۆ چوارشەممە لە نێو ئوردوگای ڕەکبان هەڵکەوتوو لە باشووری پارێزگای سویدای باشووری سووریا تەقییەوە کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێک کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
وردیاتی زیاتر لەم بارەیەوە هێشتا بڵاو نەبووەتەوە. ئەمە دووهەمین شاڵاوی تیرۆریستی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بۆ سەر ئوردوگای ڕەکبانە. لە شاڵاوەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بۆ سەر ئوردوگای ڕەکبان شەش کەسی سڤیل کوژران و کۆمەڵێکیش بریندار بوون.
تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی هێرشی تیرۆریستیی ڕۆژی دووشەممەی گرتە ئەستۆ.
لە ئوردوگای ڕەکبان نزیکەی هەشت هەزار ئاوارەی سووری دەژین.
سەرپەیڤ