ناکامی تازەی داعش لە پەلامار بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی حەماە
هیزەکانی سوپای سوریا پەلاماری تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر بنکەی سەربازی سوریا لە ٣٠ کیلومەتری ڕۆژهەڵاتی شاری حەماە (ڕۆژئاوای سوریا) یان پووچکردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گێرانەوە لە تەلەفەزیۆنی " ئەلخەبەر" ی سوریا ، سوپای سوریا ڕۆژی پینج شەممە توانی ، پەلاماری تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر گوندی "عەقارب" لە رۆژهەڵاتی شاری ستراتژیکی " سەلمیە" لە ڕیف حەماە بەرپرچ و ناوچەکانی داگیر کراو لە چنگ ترۆریستان ڕزگار بکاتەوە . بە وگێرەی ئەو ڕاپۆرتانە تێکهەڵچوونەکان لە باشووری گوندی عەقارب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سەلیمە درێژەی هەیە . هەواڵدەری سوریا سانایش بە گێرانەوە لە سەر چاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند : یەکەکانی سوپا هاوکات لەگەڵ بەرپەرچدانیی پەلامارەکانی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر ویستگەی سەربازی گردو پەری " ئەلمەقابیر" و ناوچەی " ئەلموزفین" لە دەیروزور (ڕۆژهەڵاتی سوریا ) ٢٨ کەس لەوانیان کووشت و ٣٠ کەسی تریان بریندار کرد . لەم تێکهەڵچوونانە تانکێک و چەند ترۆمبیلی سەربازی لە وان دوو ترۆمبیلی تەیار بە چەکی قوورسو ترۆمبیلێکی ئامادەی تەقینەوەی ترۆریستان لەناو چوون . هێزەکانی سوپای سوریا هەر وەها بە پشتیوانیی ئاسمانی و مۆڵگەو میحوەرەکانی هات و چۆی ترۆریستانی لە شاری دەیروزور و گردو پەری دا داوەتە بەر پەلامار کە بوو بەهۆی لەناو چوونی چەند ترۆمبیلی تەیار بەچەکی قوورس و کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لەوان .