تاوانکاریی نوێی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تاوانکارییەکی دیکە دا ، نۆزدە کەسی سیڤیلی سوری لە دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارە دا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، تاقمی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤ ی سوریا سەر بە نەیاران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند : دوو منداڵ و دوو ئافرەت لە نێوان نۆزدە کەسێک بوون کە لەلایەن تاقمی تەکفیری داعشەوە کوژراون.
بە وتەی تاقمی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤ ی سوریا ئەندامانی داعش سێ کەس لە هێزەکانی هەسەدە یان لە نێو گوند ڕفاند کە چارەنووسیان هێشتا نادیارە .
ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا کە بنکەکەی لە لەندەنە بەرلەمە باسی ئیعدام کرانی زۆرتر لە چوارهەزار کەس لەلایەن ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ماوەی سی و چوار مانگ شەڕخوازی تیرۆریستەکان لەم وڵاتەی کرد بوو .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە تاقمی تیرۆریستیی داعش 510 کەس لە ئەندامانی خۆی لەبەر هەڵاتن لە مەیدانی شەڕ ئیعدام کردووە و 346 کەس لە تاقمە تیرۆریستەکانی دیکەش لە تێکهەڵچوونەکانی ناوخۆیی تیرۆریستەکان کوژراون.
شکستە پەیتاپەیتاکانی تیرۆریستان لە سوریا لەبەرەکانی جۆربەجۆر و پێشڕەوی سوپا و هێزی خۆراگری، ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی ئەم تاقمانەی توندتر کردووە.