جەنایەتەکانس نوێ داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
تاقمی تێڕۆڕیستی داعش لە جەنایەتێکی دیکەدا 19 کەسی سیڤیلی سووریاییان لە دەیر ئەلزوری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سێدارەدا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس تاقمێک ناسراو بە چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا سەربە نەیارانی ڕۆژی شەمە ڕایگەیاند : دوو منداڵ و دوو ژن لە نێوان 19 کەسدا بوون کە بە دەس تاقمی تەکفیری داعشەوە کوژران . بە وتەی گرووپی ناسراو بە چادێری مافی مڕوڤی سوریا ئەندامانی داعش سێ کەس لە هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا لە گوندەکەیان ڕفاند کە چارە نووسی ئەوان هەروا نادیارە . ناوەندی ناسراو بە چاودێری مافی مڕوڤی سووریا کە بنکەکەی لە لەندەنە پێشتریش باسی کرد بوو لە لەسێدارەدانی زیاتر لە چوار هەزار کەس بە دەس ئەندامانی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش لە 34 مانگ شەڕنانەوەی تێڕوڕیستان لەو وڵاتە باس دەکەن .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە تاێمی تێڕوڕیستی داعش 510 کەس لە ئەندامانی خوی ە هۆی هەڵاتن لە گۆڕەپان ی شەڕ لە سێدارە دراوە و 346 کەس لە ئەندامانی دیکەی تێڕوڕیستییش لە تێکهەڵچوونی ناوخویی تێڕوڕیستەکان کوژراون . شکستەکانی پەیتاپەیتای تێڕوڕیستان لە سووریا لە بەرەکانی جوراوجۆر و پێشکەوتنی ئەرتەشی و هێزەکانی خۆڕاگری ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی ئەو گرووپانەیان توندتر کردووەتەوە .