چوونەدەری دوایین تاقمی چەکدار لە شاری حومسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i292046-چوونەدەری_دوایین_تاقمی_چەکدار_لە_شاری_حومسی_سوریا
دوایین پاسەکانی هەڵگری کەسانی چەکدار و بنەماڵەکانیان لە یەکێک لە ناوچەکانی ژێر گەمارۆ لە حومسی سوریا چوونە دەر .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2017 06:52 Asia/Tehran
  • چوونەدەری دوایین تاقمی چەکدار لە شاری حومسی سوریا

دوایین پاسەکانی هەڵگری کەسانی چەکدار و بنەماڵەکانیان لە یەکێک لە ناوچەکانی ژێر گەمارۆ لە حومسی سوریا چوونە دەر .

 بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، سەدان کەسی چەکدار رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە دوایین قۆناخی دوورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە ناوچەی ئەلوەعر ی لە شاری حومس هەڵکەتوو لە رۆژاوای سوریا چونەدەر و بەم جورە ، رێککەوتن بۆ گەڕاندنەوەی تێکڕای ئەم شارە بۆ هێزەکانی سوریا ،یەکەم جار لە کاتی دەسپێکی قەیران لەم وڵاتەدا تۆکمە بوو .

لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاشتەوایی نیشتمانیی حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارەکان ، هەزاران کەسی چەکدار و بنەماڵەکانیان لە چەند مانگی رابردوودا لە ژمارێک لە ناوچەکانی رۆژاوای ئەم وڵاتە چوونەتە دەر .

تەڵاڵ بەرازی پارێزگاری حومس لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێراندا رایگەیاند : زیاتر لە 700 کەسی چەکدار و لانیکەم هەزار کەس لە بنەماڵەکانی ئەوان رۆژی یەکشەەمە لە ناوچەی ئەلوەعر چوونەدەر .

بەرازی وتیشی : ژماری تێکڕای ئەو کەسانەی کە لە دەسپێکی  جێبەجێ کرانی ئاشتەوایی نیشتمانیی لە مانگی مارسی رابردوو لە چەند قۆناخدا ئەلوەعریان جێ هێشتووە ، دەگاتە زیاتر لە 14 هەزار کەس .

ئەلوەعر دوایین ناوچەی شاری حومسە کە گروپە چەکدارە سوریەکان لەوێدا بوون .

...............