دوو سەربازی ڕووسی لە سووریا کوژران
دووسەربازی ڕوسیا لە سووریا بە هۆی پەلاماری تێڕۆڕیستانەوە کوژران .
بە پێی ڕاپۆڕتی ڕوژی دووشەمەی هەواڵدەری ڕووسیا ئێسکودنیا ، دوو سەربازی ڕووس لە پەلاماری تێرۆڕیستان لە ناوچەیەک لە سووریا کە ناوی نەبردراوە بریندار بوون و بە هۆی توندی برینەکانەوە گیانی خۆیان لە دەس دا . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە یەکێک لە دووسەربازی کوژراو " یوگنی کنستانیتینوف " 32 ساڵە بە دەرەجەی سەروانیە کە هاوڕێ لە گەڵ سەربازی دیکە بە گوللە کوژران . ئەو ئەفسەرە ڕووسە لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە سەرقاڵی ڕاهێنانی تاکتیکەکانی شه ر بە یەکەکانی ئەرتەشی سووریا بوو . مێدیاکانی ڕووسی ژوماری سەربازانی کوژراوی ئە و وڵاتە لە ئوپراسیونی دژە تێروریستی سووریا بە زیاتر لە سی کەس ڕاگەیاند . ڕووسیا لە نیوەکانی ساڵی 2015 بە داخوازیی فەرمی دەوڵەتی سووریا لەو وڵاتە ئامادە بوونی سەربازیان بووە و بە کەڵک وەرگرتن لە یەکەکانی هەوا فەزای خۆی بنکەی تێڕوڕیستانی داعش و بەرەی نوسرەیان بوردمان کرد و هەروەها پشتیوانیان کردووە لە ئوپراسیونی زەوینی سەربازانی سووری .