پێداگریی بەرپرسانی ئاسایشیی ئێران، ڕووسیا ، ئێراق و سوریا لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
یەکەم دانیشتنی بەرپرسانی دەم و دەزگەگەلی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی دژە تیرۆریزمی هاوپەیمانی سوریا لە شاری "زاویدۆڤا" لەباکوری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، لەو دانیشتنەدا کە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا بەڕێوە چوو، جگە لە دەریاڤان عەلی شەمخانی و نیکۆلای پاترۆشێف سکرتێرانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ڕووسیا، فالح فەییاز و عەلی مەملوک ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق وسوریا تێیدا ئامادە بوون.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەو دانیشتنە هاوبەشەدا وتی: ئازادکرانی فەلوجەو موسڵ لە ئێراق و شاری حەڵەبی سوریاو ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە بەمانای کۆتایی هاتنی تیرۆریزمی تەکفیری نییەو دەبێ بەناسکردن و لەناوبردنی بوار و بەستێنە بڕواییەکان وهۆکارەکانی داکۆکی کەری، بەرەنگاربوونەوەی بنچینەیی لەگەڵ ڕەوتی تیرۆریزمی بەردەوام کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو دانیشتنەدا، بەرپرسانی باڵای ئاسایشیی ئێران، ڕووسیا، ئێراق و سوریا، وێڕای شیکردنەوەی بەرنامەکانیان بۆ درێژەدان بەهاوکاریی هاوبەش هەتا بنبڕکردنی بەتەواوەتی تیرۆریزم لەناوچەدا، جەختیان کرد لەسەر دەوری سازندەی ئیئتلافی هاوپەیمانی سوریا لەخۆشکردنی بوارەکانی گەڕانەوەی ئاشتی و سەقام بۆناوچەکە.
بەرپرسانی باڵای ئاسایشیی ئێران، ڕووسیا، ئێراق و سوریا هەروەها وتووێژیان کرد لەبارەی هاوکاری زیاتر لەسەرسنوورە هاوبەشەکان بەئامانجی پێش گرتن بە چوونەسەری ئاستی جم وجۆڵی تیرۆریستانی شکست خواردوو.
کاربەدەستانی باڵای ئاسایشیی چوار وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانیی دژە تیرۆریزمی هاوپەیمانی سوریا لەدرێژەدا، جەختیان کرد لەسەر ساختەبوون و بانگەشەیی بوونی هاوپەیمانە ناکارا دژە تیرۆریزمیەکان لەلایەن وڵاتانی رۆژاوایی و حکومەتانی لایەنگری تیرۆریزم.
درێژەی هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو تورکیا بۆ بەئەنجام گەیاندنی دەسپێشخەرییەکانی دانیشتنی ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان لەسەر قەیرانی سوریا بەتایبەت پاراستنی ئاگربڕ و هێنانەدی چوار ناوچەی کەم کێشە لە سوریا لە تەوەرەکانی دیکەی دانیشتنی بەرپرسانی باڵای ئاسایشیی چوار وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانیی دژە تیرۆریزمی هاوپەیمانی سوریا لە مۆسکۆ بوو.