سەرکەوتنی سوپای سوریا لە پارێزگەی حەڵەب
سوپای سوریا لەبەیاننامەیەک ڕایگەیاند : لە ئۆپراسیۆنی بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەڵەب بە دژی تاقمە تیرۆریستییەکان، نزیکەی سێ هەزار تیرۆریستی داعش کوژراون و یان بریندار بوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی سانا، سوپای سوریا هەروەها وتیشی : دوابەدوای تێکهەڵچوون لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سوریا زۆرتر لە بیست و هەشت گوند و شار کەوتنە دەستی هێزەکانی سوریا.
سوپای سوریا هەروەها ڕۆژی چوارشەممە باسی کۆنترۆڵ کردنەوەی بنکەی ئاسمانیی جەراحی کرد لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب .
هەروەها چەند سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش کە هاوڵاتی ئێراقی، توونسی، سەعودی و میسرین، لە نوێترین تێکهەڵچوونەکان لە پارێزگەی حەڵەب کوژراون .
سوپای سوریا بەنیازی سەندنەوەی بەشگەلێکی پارێزگەی حەڵەبە کە لە دیسەمبەری ساڵی دووهەزارو شازدە و سەرەتای ساڵی 2017 ئۆپراسیونی خۆی بەدژی تاقمەکانی تیرۆریستی لەم پارێزگەیە دەست پێکردووە.
هەرلەم حاڵەدا هەواڵەکان لە سوریا دەڵێن: لانیکەم هەژدە کەسی سیڤیل لە پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمریکی بۆ سەر ڕوژاوای پارێزگەی رەققە لە باکووری سوریا کوژراون.
ناوەندی ناسراو بە چاوەدێریی مافی مرۆڤی سوریا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند بوو: لە پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکی بەدژی داعش لە سوریا و ئێراق لە بیست وسێیەمی ئاڤریل هەتا 23ی مانگی مەی، 225 کەسی سیڤیل کوژراون.
هاوپەیمانیی ئەمریکایی دژە داعش لە ئووتی ساڵی 2014 پەلامارەکانی خۆیان بۆسەر سوریا دەست پێکردووە ، لەم پەلامارانەدا هەمووکات خەڵکی بێ تاوان پێوە دەبن .