دۆزرانەوەی چەکی ئەمریکی و زایۆنی لە حومسی سووریا
یەکەی ئەندازیاری و هەڵمەتی سوپای سوریا ڕۆژی هەینی مووشەکی ئەمریکی و گوللە هاوەنی چێکراوی ڕژێمی زایۆنیستییان لە گەڕەکی وەعری حومس لە ڕۆژاوای سوریا دۆزییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا (سانا) یەکەی هەڵمەتی سوری کاتی پاکتاو کردنی گەڕەکی وەعری شاری حومس ژومارێکی زۆر چەک لەوان چەشنی جۆربەجۆر مووشەکی کوبرا، باو، کاتیوشا، گوللە و مووشەکی ئارپی جی و ژومارێکی زۆر چەکی سووک و قورسیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەر داگرتووە.
هەروەها بۆمب و مین و خومپارە و خومپارە هاوێژ ، ماسک، دووربین، تفەنگی دوورئەنگێو و جل وبەرگی دژە گوللە نموونەیەکی دیکە لە کەرەستە دۆزراوەکان لە گەڕەکی وەعرە.
ڕۆژانی ڕابردودوش لۆرییەکی بۆمب ڕێژکراو و بۆمبی داگری ماددەی شیمیایی لەم گەڕەکە دۆزرایەوە و پووچەڵ کرایەوە.
یەکشەممەی ڕابردوو سەدان تیرۆریست و بنەماڵەکانی ئەوانیان وەک دوایین تاقم لە گەڕەکی وەعر ی شاری حومس چوونەدەر.
بەچوونەدەری دوایین تاقم لە تیرۆریستان و بنەماڵەکانیان لە گەڕەکی وەعر شاری حومس هێور ڕاگەیەندراوە.
لە ئاگربەسی ساڵی 2014 تیرۆریستەکان لە گەڕەکانی ئاوەدانی شاری حومس کشانەوە بەڵام ناوچەگەلێکی وەک وەعر هەروەها لە دەستی ئەوان دایە .