کوژرانی 120 تیرۆریستی داعشی لە باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i292722-کوژرانی_120_تیرۆریستی_داعشی_لە_باکووری_سوریا
لە پەلاماری ئاسمانیی ڕوسیا بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لەشاری رەقە لە باکووری سوریا لانیکەم 120 تیرۆریستی داعشی کاتی هەڵاتن لەم ناوچەیە کوژراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • کوژرانی 120 تیرۆریستی داعشی لە باکووری سوریا

لە پەلاماری ئاسمانیی ڕوسیا بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لەشاری رەقە لە باکووری سوریا لانیکەم 120 تیرۆریستی داعشی کاتی هەڵاتن لەم ناوچەیە کوژراون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، لەم پەلامارانەدا هەروەها سی و دوو لۆری تیرۆریستان کە تەیارکرابوو بە چەکی  خودکار و لە رەقەوە بەرەو تەدمور هەڵدەهاتن، تێک شکێندرا .

لەلایەکی دیکەوە یەکەی  سوپای سوریا  دوای  تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس  لە ڕۆژاوای سوریایان خستە دەستی خۆیان  .

لەم ئۆپراسیونەش  ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار بوون  .

هەرلەم حاڵەدا تۆپخانەی سوپای سوریا بنکە و بارەگای  داعشیان لە ناوچەکانی عەمال، مەتار، قەدیم، رەشیدیە و دەورووبەری پانوراما  و فڕگە دایە بەر پەلامار  کەلەم ئۆپراسیۆنە دا تیرۆریستان خەسارێکی زۆر قورسیانی گیانی و ماڵیان بەرکەوت.

هێزی سوری هەروەها تونەیلێکی  شەست مەتریی داعشیان لە ناوچەی موزەفین تەقاندەوە کە بەهویەوە ژومارێک تیرۆریست کوژران.