ڕەزامەندی دەربڕینی کۆمکاری عەرەب لەگەڵ بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم ئاڵوزی لە سووریا
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند کە ئەم یەکیەتیە لەگەڵ بەدی هێنانی ناوچەی کەم ئاڵوزی لە سووریا ڕازی یە .
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ڕوسیا ئەلیوم " ئەحمەد ئەبولغەیت" دەبیری گشتیی کۆمکاری عەرەب ، ڕۆژی دوشەممە دوای وتووێژ لەگەڵ سرگئی لاوروڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە قاهیرەی پێتەختی میسر وتی: کۆمکاری عەرەب لەگەڵ بەدی هاتنی ناوچەی کەم ئاڵوز لە سووریا بە مەرجێک کە ئەم مەسەلە نەبێتە هۆی دابەش کران وپارچە پارچەکرانی ئەمو ڵاتە ، ڕازی یە.
بەدی هێنانی ناوچە ی کەم ئاڵوز لە سووریا لە کۆتایی جڤێنی چوارەم وپێنجەمی مای لە ئاستانە ، بە ئامادە بوونی نوێنەرانێک لە وڵاتانی ڕوسیا ، تورکیا وئێران پەسەن کرا. ئەبولغیت هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی سووریا بۆناوکۆمکاری عەرەب یش وتی : مەسەلەی گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەب لەم وتووێژانە دا نەهاتووە تە ئاراوە.
دوبەدوای ڕودانی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا کە بەپشتیوانی ئەمریکا وڕۆژئاوائیەکان وژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچە بەسەر ئەم وڵاتە داسەپا، ئەندامیەتی سووریا لە کۆمکاری عەرەب هەڵپەسێردرا.
سرگئی لاوروف لە ڕٶژی یەکشەممە سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ میسر لە سەرووی شاندیکی پایەبەرز لەوان سرگئی شویگوی وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا دەسپێکردووە ولەگەڵ " سامیح شوکری" وەزیری کاروباری دەرەوەی میسریش دیداری کردووەو لەبارەی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسمیش وتووێژی کردووە. لاوروف بڕیارە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسریش دیدار بکات.