ئازادکرانی پێنج هەزار کیلومیتری چوارگوشە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێرداگیر کاری داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i293146-ئازادکرانی_پێنج_هەزار_کیلومیتری_چوارگوشە_لە_ڕۆژهەڵاتی_سووریا_لەژێرداگیر_کاری_داعش
لە یەکەمین قۆناخ لە هەڵمەتی گەورەی " الفجرالکبری" سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی توانیان فرەترلەپێنج هەزارکیلومیتر ی چوارگوشە لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ئازاد بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2017 13:10 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی پێنج هەزار کیلومیتری چوارگوشە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێرداگیر کاری داعش

لە یەکەمین قۆناخ لە هەڵمەتی گەورەی " الفجرالکبری" سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی توانیان فرەترلەپێنج هەزارکیلومیتر ی چوارگوشە لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ئازاد بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، سوپای سووریا وهێزەکانی هاوپەیمانی کە لەبیست وپێنجەمی مانگی مای ئەمساڵ هەڵمەتیکی بەربڵاو لەژێر ناوی "ئەلفەجر ئەلکوبرا" لە بیابانەکانی رٶژهەڵاتی ئەم وڵاتە لەدژی داعس یان دەسپێکرد، بە تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لەدەسپێکرانی ئەم هەڵمەتە ، ڕۆژی سێشەممە توانیان  فرەتر لە پێنج هەزار کیلومیتر ی چوارگوشە لە ناوچەکانی ژێر داگیر کاری داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ئازاد بکەن.

ئازاد کرانی ئەم ناوچانە بەمانای پەرەی پشتێنی ئەمنیەتی ناوچەکانی ناوەندی سوریا وڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەمیشق ودامەزرانی ئەمنیەتی هەرچی فرەتری ئەم ناوچانەیە.

لە هەڵمەتی " ئەلفەجری ئەلکوبرا" کە گەورەترین هەڵمەتی سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا لەدژی داعش لە کاتی دەسپێکرانی قەیرانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار بریارە سێزدە هەزار کیلومیتری چوارگوشە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی چەند قۆناخ دا لە چوارچێوەی ئەم هەلمەتە لە ژێر داگیر کاری داعش ئازاد بیت.

هەوالێکی تر ئەمەیە میدیاکانی نێزیک لە ترۆریستەکان ڕۆژی سێ شەممە ترس ونیگەرانی ترۆریستان بۆ  نێردرانی کەرەسەو ئامێری نوێ سوپا ی سووری بۆسەر شاری دەرعا یان بڵاوکردەوە.

ئەم میدیایانە نوسیان سوپای سووریا ژمارەیەکی زۆر هێزەوکەرەسە وئامێر ونەفەرهەڵگری زرەئیان بۆ شاری دەرعا ناردووە کەئەم ڕادە هێز وئامێرانە ئەگەریی هەیە بۆ وەرگرتنەوەی گەڕەکی " ئەلمنشیە " وواوەتر لەو دەکار بگیردریت.