کەوتنی موشەکەکانی ڕووسیا لە بنکەکانی داعش لە سووریا
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا،باسی تەقێندرانی موشەک گەلی باڵداری کروزی کرد لە پاپۆڕەو ژێردەریاییەکانی بەرەو بنکەی تیرۆریستانی داعشی لە سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: هێزی دەریایی ئەم وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە بە چوار موشەکی کروزەوە کە لە پاپۆڕی جەنگیی ئادمیراڵ ئاسن و ژێردەریایی کراسناداری سەقامگرتووی دەریای مدیترانە تەقاندنی بنکەو مەتەرێزی تیرۆریستانی داعشی لە شاری مێژوویی تەدمور دایە بەر هێرش.
لە ئاگاداری نامەیەکی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا دا باسی ئەوە کراوە کە: بنکەو بارەگاکانی تیرۆریستان کەوتووەتە بەر هێرش، مەکۆی کەرەستەو تفاقی قورس و بنکەی ئەو میلیشیاگەلەی لە شاری ڕەققەوە هاتوون بە هۆی ئەو موشەکانەوە لەنێو براون.
ڕووسیا لە مانگەکانی سپتامبەرو ئۆکتۆبەری 2015 لە قەواخی هاوکاریی دژی تیرۆریستیی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بێجگە لە بەکارهێنانی یەکەی هەوافەزای خۆی کە لە حەمیمیم لە پارێزگای لازقیەدا سەقامگیرە، لە یەکە دەریایی و ژێر دەریاییەکانی و هەروەها بۆمب هاوێژە کیشوەرپێوەکانیشی بە مەبەستی بوردومان کردنی بنکەکانی تیرۆریستانی دژی سووریا بە تایبەتی داعش و بەرەی نوسرە کەڵک وەردەگرێت کە ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگیرانی تیرۆریستان و دەست پێ بوونی شکستە پەیتاپەیتاکانیان.