موسکو: واشینگتۆن هێشتا ئامادەی هاوکاری کردن لەبارەی قەیرانی سوریاوە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i293320-موسکو_واشینگتۆن_هێشتا_ئامادەی_هاوکاری_کردن_لەبارەی_قەیرانی_سوریاوە_نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی : ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا هاوکاری نەکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2017 13:51 Asia/Tehran
  • موسکو: واشینگتۆن هێشتا ئامادەی هاوکاری کردن لەبارەی قەیرانی سوریاوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی : ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا هاوکاری نەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیتارتاسی  ماریا زاخارۆڤا   وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی  چوارشەممە وتی : پێشنیارەکانی ڕوسیا سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا بۆبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  لە سوریا هەروا  لەسەر مێزە.

زاخارۆڤا  وتیشی : ڕەنگە ئەمریکا  بەنیازە دوای کۆبوونەوە و وتووێژەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، پێشنیاری جیددی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا پێشکەش بکات .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕاشیگەیاند سەرباری  ناکۆکی ناوخۆیی توند لە ئەمریکا، ڕەوشی ناوچەیی و هەروەها ڕەوشی  ئەورووپا؛ مۆسکۆ،  واشینگتۆن ناچار دەکات کە سەرەنجام هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە قەیرانی سوریا بگۆڕێ.

قەیران لەسوریا لە ساڵی دووهەزارویازدە لە ئەنجامی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لەوان تورکیاوە بۆسەرنخون کردنی دەوڵەتی  بەشار ئەسەد داکۆکییان لێ دەکرێت، دەستپێکراوە .