پاکتاو کرانی باشووری پێتەختی سووریا لە تێڕۆڕیستان
بە مەبەستی پاکتاو کردنی ناوچە باشووریەکانی پێتەختی سورویا لە تێڕۆڕیستان ، ئوپراسیونی گواستنەوەی ئەندامانی تاقمە تێڕۆڕیستەکانی بەرەی نوسرە و داعش لەو ناوچانەوە بۆ ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە هەفتەی داهاتووەوە دەستی پێ دەکرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕۆژی پێنجشەمە ڕایانگەیاند: تێڕۆڕیستانی داعش و ئەلنوسرە کە لەم ناوچانەدان بە تایبەت لە ئوردووگای فەلەستینی نشینی یەرمووک خەریکن خۆیان بۆ گواستنەوە بەرەو پارێزگاکانی ڕەقەو ئەدلەب ئامادە دەکەن.بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەندامانی تاقمی تێرۆریستی تەکفیری داعش جگە لە داگیر کردنی 70 لە سەدی ئوردووگای یەرمووک لە شارۆچکەی حەجەرولئەسوەدی گەڕەکی ئەلغسالی لە ناوچەی ئەلقەدەم و بەشگەلێک لە گەڕەکی ئەلتەزامنی دیمەشقیش بوونیان هەیە.
ئەندامانی تاقمی تێڕۆڕیستی تەکفیری بەرەی نوسرەش بەشگەلێکی بەرتەسکیان لە ئوردووگای یەرمووک داگیر کردووە بەڵام بڕیارە بە پێی یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە ئەو ئوردوگایە بە جێی بێڵن . ئوردووگای یەرمووک ناوچەیەکی ئاوەدانی فەلەستین نشین لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریایە کە لە ساڵی 1957 دامەزراوە . دەوڵەتی سووریا کونتڕۆڵی ئەو ئوردوگایەی داوەتە بەرەی گەل بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین سەرکردایەتیی گشتیی .بەڵام لە یەکەمی ئاڤریلی 2015 وە تێڕوڕیستانی تەکفیری داگیریان کردووە .