گوترێش خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ و ئاڵۆزی لە سووریا بوو
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە هەموو وڵاتانی کاریگەر و دەورگێڕ کرد کە یارمەتی بدەن بۆ بەرتەسک کردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە سووریا و کەم کردنەوەی ئێش و ئازاری خەڵکی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا "سانا"؛ "ئانتۆنیۆ گوترێش" لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئابووریی سەن پێتێرزبوورگ لە ڕووسیا، کۆمەڵگەی جیهانی بانگ کرد بۆ هاوکاری لە پێناو گەیشتن بە ئاشتییەکی پاوەجێ و تێگەیشتن لەو ڕاستییە کە گەورەترین سوود و قازانج لە دامەزراندنی ئاسایش و پاوەجێیدایە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی خەباتی دژ بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی بە بێ بەشداریی ڕووسیا گونجاو نییە و بەنیازە لە دیداریدا لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەبارەت بە پرسە گرینگە نێودەوڵەوتییەکان بیر و ڕا بگۆڕێتەوە.
گوترێش بە پێداگری لە سەر گرینگایەتیی دەوری ڕووسیا وەکوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و دەورگێڕی زۆر گرینگ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وتیشی: بەهێزتر کردنی هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوەکان و مۆسکۆ لە هەموو بوارێکدا پێویستە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکیکراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە.