ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەکانی دواتری وتووێژەکانی سوریا لە قەزاقستان
باڵوێزی سوریا لە ڕوسیا رایگەیاند خولی دواتری وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا دوازدە و سێزدەی مانگی ژووئەن لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان بەڕێوە دەچێت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ریانۆڤستی ڕیاز حەداد باڵوێزی سوریا لە ڕوسیا ڕۆژی شەممە وتی کە بانگێشتننامەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاستانە ڕۆژانی دوازدە و سێزدەی مانگی ژووئەن وەرگرتووە.
میخائیل بوگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بەرلەمە ناوەڕاستی مانگی ژووئەنی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سوریا لە چوارچێوەی وتووێژەکانی ئاستانە داوا کرد بوو و وتبووی پێوەندیگەلێک بۆ دیاریکرانی کاتی دروستی ئەم کۆبوونەوەیە دامەزراوە.
لە خولی پێشووی کۆبوونەوەی ئاستانە کەسێیەم و چوارەمی مانگی مەی بەڕێوە چوو ، لەسەر داهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕوسیا و تورکیا ، بەڵگەی دیاریکردنی ناوچەی بێ ئاڵۆزی لە سوریا مۆرکرا.