زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر دوایین بنکەی تیرۆریستان لە حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i293780-زاڵ_بوونی_سوپای_سووریا_بە_سەر_دوایین_بنکەی_تیرۆریستان_لە_حەڵەب
هێزەکانی سوپای سووریا شارۆچکەی "مەسکەنە" دوایین بنکەی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە پارێزگەی حەڵەب خستە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2017 07:57 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر دوایین بنکەی تیرۆریستان لە حەڵەب

هێزەکانی سوپای سووریا شارۆچکەی "مەسکەنە" دوایین بنکەی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە پارێزگەی حەڵەب خستە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هێزەکانی سوپای سووریا سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە داکۆکیی هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە، توانیان پاش شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستان و پاشەکشەی تیرۆریستانی چەکدار، شارۆچکەی مەسکەنەیان لە شاری حەڵەبی سووریا ڕزگار کرد.

لە لایەکی دیکەوە، لە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان لە چەن ناوچەیەکی پارێزگەی دەیرووزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لانیکەم ٧٠ تیرۆریست کوژران.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەیڤی سووری سووریا بە هاوکاری لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ١٢ لۆریی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بریتی لە هەموو چەشنە خۆراک و خواردن، کەرەستەی پاکپارێزی و دەرمانیان بەڕێ کردووە بۆ ٢٠ هەزار کەس لە پارێزگەی ڕیف دیمەشق.

سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە لەبەر بوونی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نووسرە کە لە لایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەوە داکۆکیان لێ دەکرێ، بەرەوڕووی قەیران بۆتەوە.