راوێژکاریی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و سکرتیڕی گشتیی نەوتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا
سێرگەیی لاڤرۆفی وەیزری دەرەوەی ڕووسیا لەگەل ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی جیهان لەوان قەیرانی سووریا وتووێژی کرد و بیر و ڕای گۆڕییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە رایگەیاند؛ لە دیداری لاڤرۆف و گوترێشدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئابووریی سەنپتێرزبورگ، ئاسۆی باشتر بوونی کوالیتیی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرز بوونەوەی ڕاندمانی کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لەوان پێشگری بە سەرهەڵدانی کێشە و ئاڵۆزی و شەڕ و پێکدادان و بەردەوام بوونی چالاکیی ئاشتیوانی خرایە بەر باس و لێکدانەوە. لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ویست و ورەی بەرزی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەهێزتر کردنی دەوری ئەم ڕێکخراوەیە لە گۆڕەپانی جیهانیدا و دەسڕا گەیشتن بە ئەنجامی پراکتیکاڵ و بەکردەوە لە چارەسەر کردنی کێشە و قەیرانە ناوچەییەکانی بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.
لە درێژەی ئەو دیدارەدا، دوو لایەن سەبارەت بە پرسە گرینەکان و تەوەرە سەرەکییەکانی باس و بابەتەکانی جیهان لەوان باروودۆخی سووریا، یەمەن، لیبی و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها قەیرانی ئوکراین و شێوەدوورگەی کریمە وتووێژیان کرد.
بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لاڤرۆف و گوترێش دوو کەسی لە سەر ئەو بابەتە یەکدەنگ بوون کە بەرەوپێش چوونی پرۆسەی چارەسەر کردنی قەیرانەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەسراوەتەوە بە رادەی ئامادە بوونی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جێبەجێ کردنی هەنگاوی هاوبەش بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و ئامانج و بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکیکراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە.