وەزارەتی دەرەوەی سووریا : زیان لەئاکامی پەلامارەکانی ئەمریکا کەمتر لە دڕندەکاریەکانی داعش نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i293928-وەزارەتی_دەرەوەی_سووریا_زیان_لەئاکامی_پەلامارەکانی_ئەمریکا_کەمتر_لە_دڕندەکاریەکانی_داعش_نیە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوو نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتیی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند : خەسار و زیانی دارایی و مرۆیی پەلامارەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردەیی ئەمریکا بۆسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەی هەروەک دڕندەکاریی تیرۆریستانی داعشە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2017 03:13 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی سووریا : زیان لەئاکامی پەلامارەکانی  ئەمریکا کەمتر لە دڕندەکاریەکانی داعش نیە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوو نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتیی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند : خەسار و زیانی دارایی و مرۆیی پەلامارەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردەیی ئەمریکا بۆسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەی هەروەک دڕندەکاریی تیرۆریستانی داعشە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەخبارییە ی سوریا لەم  دوو نامەیە ڕاگەیەندراوە هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە پەلامارەکانیان دا  ژێرخانەکانیان لە سوریا لەوان پردەکان، کێڵگەکانی نەوت  و گاز، بەنداوەکان ، دامەزراوەکانی بەرهەم هێنان و گواستنەوەی   کارەبا و ئاو و ناوەندەکانی گشتی و تایبەت  دەداتە بەر پەلامار .

دەوڵەتی سوریا لەم نامەگەلە  داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش  کرد  دەستدرێژکاری هاوپەیمانیی ئەمریکا کە گیانی شارومەندان لەوان ئافرەتان و منداڵان دەخاتە مەترسیەوە ئیدانە بکات   .

لە تازەترین پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بۆسەر ناوچەی جەمیلی  لە رەقە 43 کەس لەوان چەند منداڵ کوژران.