کوژرانی ٣٠ کەسی مەدەنی سووری لە پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکاییدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i294120-کوژرانی_٣٠_کەسی_مەدەنی_سووری_لە_پەلاماری_هاوپەیمانی_ئەمریکاییدا
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر ئاوارەکانی "ڕەقە" لە سورویا بووە هۆی کوژرانی ٣٠ کەسی مەدەنی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2017 09:42 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٣٠ کەسی مەدەنی سووری لە پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکاییدا

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر ئاوارەکانی "ڕەقە" لە سورویا بووە هۆی کوژرانی ٣٠ کەسی مەدەنی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی ئەلمەیادین،  ئەم پەلامارە ئاسمانییەی هاوپەیمانیی ئەمریکایی دژە داعش ڕۆژی دووشەممە کرایە سەر ئەو بەلەمانەی لە سەر چۆمی فورات بوون کە سەرنشینانیان هەموو خەڵکی سیڤیلی هەڵاتوو لە شاری ڕەقەی سووریا بوون.

٤٣ کەسی مەدەنی دیکەیش لەوان چەن منداڵ ڕۆژی هەینیی ڕابردوو بە هۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی  بۆ سەر ناوچەی "جەمیلی" لە شاری ڕەقەی سووریا کە لە ژێر دەستی داعشدایە کوژران.

هاوپەیمانیی ئەمریکایی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوویش بەرپرسایەتیی کوژرانی ٤٨٤ شاروومەنی لە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیدا لە سووریا و ئێراق گرتە ئەستۆ.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوو نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند؛ ئەو زەبر و زیانە دراوی و مرۆییەی بە هۆی پەلاماری هاوپەیمانیی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە شاروومەندانی سوروی کەوتووە، کەمتر لە جەنایەتەکانی تیرۆریستانی داعش نەبووە.