ڕەخنەی کاربەدەستی ڕووس لە پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر هێزی دەوڵەتیی سووریا
حوزهیران 07, 2017 06:12 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی فدراسیۆنی روسیا ڕایگەیاند: پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر خاکی سووریا هیچ پاسایەکی بۆ نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ویگتۆر ئوزیرۆڤ سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە وتی : پەلاماری ئاسمانیی هێزی هاوپەیمانیی ئەمریکی نیشان دەدات کە وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ لەسەرکارلاچوونی بەشارئەسەدی سەرۆکی سوریا خاوەن هەڵوێستی دووفاقیانەن.
هاوپەیمانیی ئەمریکایی دژە داعش لە پەلامارێکی نوێ بنکەی هێزی لایەنگری دەوڵەتی سوریایان لە ناوچەی سنووری تەنف لەباشووری ئەم وڵاتە داوەتە بەر پەلامار.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لەوان تورکیا داکوکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.
سەرپەیڤ