وشداری دانی سەرکردەی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزەکانی یەکگرتووی سوریا بە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i294558-وشداری_دانی_سەرکردەی_ژووری_ئۆپراسیۆنی_هێزەکانی_یەکگرتووی_سوریا_بە_ئەمریکا
سەرکردەی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزەکانی یەکگرتووی سوریا وشداری دا ، ئەگەر بێتو ئەو وڵاتە هێڵە سوورەکان ببەزێنێ و لە سەر شاڵاوەکانی بەردەوام بێت، بێ دەنگە لێکردن و دان بەخۆداگرتنی ئەم هێزانە هێندە ناخایەنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2017 18:14 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەرکردەی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزەکانی یەکگرتووی سوریا بە ئەمریکا

سەرکردەی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزەکانی یەکگرتووی سوریا وشداری دا ، ئەگەر بێتو ئەو وڵاتە هێڵە سوورەکان ببەزێنێ و لە سەر شاڵاوەکانی بەردەوام بێت، بێ دەنگە لێکردن و دان بەخۆداگرتنی ئەم هێزانە هێندە ناخایەنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەحمەد عەبدوڵڵا سەرکردەی ژووری ئۆپراسیۆنی هێزەکانی یەکگرتووی سوریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی لوبنانیی مەیادین، وێڕای ئاماژە کردن بە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لەناوچەی بیاوانیی باشووری ئەم وڵاتە وتیشی: ئەم شاڵاوانە ڕوونترین بەڵگەن بۆ سەلماندنی درۆزنی و دووڕوویی ئەمریکا  لەمەڕ خەباتی دژی تیرۆریزم.

ژووری ئۆپراسیۆنی هێزەکانی یەکگرتووی سوریاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ئەم کردەوەیەی ئەمریکای بە پڕمەترسی وەسف کردو پێی داگرت کە: تاقمە تیرۆریستییەکان و لە سەرەوەی هەموویانەوە داعش، گۆپاڵێکن بە دەستی ئەمریکاوە کە پێکهاتنیان بە هاریکاریی زایونییەکان مسۆگەر کراوە.

سوپای ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند ،هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکیی بەناو دژی داعش لە هێرشێکی تازەدا هەڵیانکوتایە سەر بنکەو بارەگاکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا لە ناوچەی سەرسنووری(التنف)ی باشووری ئەو وڵاتە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی 18ی مانگی مای 2017ش کاروانێکی لەشکریانی سووریاو هاوپەیمانەکانی دەوڵەتی دیمەشقیان لە بیاوانەکانی باشووری ئەم وڵاتە دایە بەر پەلامار کە ئەمەش کوژرانی چەند لەشکرییەکی سووریی لێ کەوتەوە.