داخرانی هەموو ڕێگاو بوارێکی هاتووچۆو تێپەڕینی داعش لە نێوان ئێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i294616-داخرانی_هەموو_ڕێگاو_بوارێکی_هاتووچۆو_تێپەڕینی_داعش_لە_نێوان_ئێراق_و_سووریا
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق بە داخستنی هەموو ڕێگاکانی تێبەڕینی گرووپی تەکفیریی داعش لە نێوان وڵاتەکەیان و سووریا باروودۆخێکی دژواریان بۆ ئەو گرووپە پێکهێناوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2017 07:41 Asia/Tehran
  •   داخرانی هەموو ڕێگاو بوارێکی هاتووچۆو تێپەڕینی داعش لە نێوان ئێراق و سووریا

هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق بە داخستنی هەموو ڕێگاکانی تێبەڕینی گرووپی تەکفیریی داعش لە نێوان وڵاتەکەیان و سووریا باروودۆخێکی دژواریان بۆ ئەو گرووپە پێکهێناوە .

هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ژێدەرە ئێراقییەکان رایگەیاند؛ بە ڕزگار کرانی دوایین بوارگەی لە سنووری ئێراق و سووریا لە لایەن هێزەکانی حەشدی شعبیی ئێراقەوە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا، هێزە ئێراقییەکان توانیان هەموو ڕێگاکانی دزە کردنی تیرۆریستیانی داعش لە ناوچەکانی هاوسنووریی سووریا داخەن.

پۆلیسی فیدراڵی ئێراقیش ڕایگەیاند؛ چوار بوارگەی سەرەکی بۆ تێپەڕینی ئاوارەکان لە ڕۆژاوای موسڵەوەی ئەمن کردووە و لە لایەنی دیکەوە ژماری ئاوارەکان گەیشتۆتە بانترین ئاستی خۆی.

پۆلیسی فیدراڵی ئێراق وتیشی: هێزە ئێراقییەکان پێنجشەممە توانیان بە داخستنی هەموو ڕێگاکانی تێپەڕین و دزە کردنی ئەندامانی داعش لە نێو ئێراق و سووریا، گوند و بوارگەی "تەل سەفووک" دواین شاری ئێراقیان لە سنووری سووریا ڕزگار کرد.

ئەحمە ئەسەدی وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ دوژمنی داعشی تووشی شکستێکی قورس بووە و دەیان کەسیان کوژراون و ئاڵای ئێراق لە سەر بینای بوارگەی سەرسنووریی ڕزگار کراو هەڵکراوە.

بوارگەی "تەل سەفووک" پاش بوارگەی "جایز غەلفاس" دووەم بوارگەی دەوڵەتیی فەرمیی نێوان ئێراق و سووریا دێتە ئەژمار کە ڕزگار دەکرێ.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەروەها ٣٤ تیرۆریستی داعش کوژران و ٢٠ ئۆتۆمبیلی تەیار بە چەک و ڕەشاشەیش تیاچوون.

لە لایەکی دیکەوە ژەنەراڵ "ڕائد شاکر جەودەت" فەرماندەری پۆلیسی فیدراڵی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاد؛ هێزەکانی پۆلیس، ٨٥%ی گەڕەکی زەنجەبیلییان خستۆتە بن کۆنترۆڵی خۆیانەوە و ئێستایش گەیشتوونەتە "باب سنجار" لە شەقامی بەرەو ناوچەی کۆنی موسڵ.