درێژەی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر کەسانی سیڤیل لە سووریا
لەئاکامی نوێترین پەلاماری هێزەکانی بەناو هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا لانیکەم١٧کەسی سڤیل گیانیان لە دەست دا .
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ چاودێری مافی مرۆڤی سوریا نزیک لە نەیارانی سوری ڕایگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونی هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا(هەسەدە) لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بۆ دەرپەڕاندنی تیرۆریستانی تەکفیری لەشاری ڕەققە وەک گرینگترین پێگەی ئەوان لەو وڵاتە، ١٧ کەسی سیڤیل گیانیان لەدەست داو دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، لە هێرشەکانی سەر ڕەققە کە زیاتر لە٢٥جار ئەنجامی گرت، زۆربەی قوربانیان هاوپێوەند بووە بە هێرشی ئەو هاوپەیمانییە بۆسەر کافی نێتێک لە دەورووبەری شاری جزرە لەڕۆژاوای ڕەققە.
هەروەها بەقسەی سەرچاوە خۆجێیەکانی ئەمریکا لەبڕێک لەو پەلامارانە لە بۆمبگەلی قەدەغەکراوی تژیکراو بەفۆسفۆری سپی کەڵک وەرگیراوە.
ئامانجی جم و جۆڵی هاوپەیمانی ئەمریکی بەناو دژە تیرۆریزم لەسوریا، وێران کردنی بەتەواوەتی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها هێنانەدی ترس و تۆقان لەنێو خەڵکە.
ئەو پەلامارانە هەردەم بەرەوڕووی ناڕەزایەتی حکومەتی سوریاو دەزگەو دامەزراوەکانی بەرەڤانیکەری مافی مرۆڤ بووە.
قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١وە بەپەلاماری بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا دەس پێ بووە.