کوژرانی شەست داعشی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
حوزهیران 12, 2017 12:58 Asia/Tehran
هێزەکانی سوپای سوریا رۆژی دووشەممە پتر لە شەست تیرۆریستی داعشیان لەنزیک ناوچەی "لواء التامین" و ناوچەی دەورووبەری فڕۆکەخانەی دێرەزور کوشت.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سانا، یەکەکانی سوپای سوریا چەند ڕۆژی ڕابردووش زیاتر لە پەنجا تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای دێرەزور کوشتبوو و دوو تانک و شەش ئۆتۆمبیلی ئەوانیان تێکشکاندبوو.
پارێزگای دێرەزور لەسنووری سوریا لەگەڵ ئێراق و لەلیواری ڕووباری فوڕات هەڵکەوتووە.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لەچەند ساڵی ڕابردوودا، بەداکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا وهاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان بەهێرش بۆسەر ئێراق و سوریا، بەشگەلێکی ئەو دوو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی فراوانی ئەنجام دا.
لەوکاتەوە تائێستا هێزە سوری و ئێراقییەکان زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانیان ڕزگار کردووە.
سەرپەیڤ