پێشڕەوی هێزی سووریا بەرەو دوایین بنکەی داعش لە دەورووبەری حومس
هێزی دەوڵەتیی سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان دا توانیان بەکونترۆڵی ناوچەکانی نوێ لە ڕوژهەڵاتی شاری پالمیرا بگەنە دوایین بنکەی داعش لە دەورووبەری ڕۆژاوای سووریا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، هێزی دەوڵەتیی سوریا دوای تێکهەڵچووی قورس لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش کۆنترۆڵی کێڵگەی نەوتی حەفنە و بەنداوی ئەرک و کێوەکانی باکووری پالمیرایان لە دەست گرتووە و بەرەو شارۆچکەی سەخنە ، دوایین بنکەی داعش لە دەورووبەری حومس و حەشارگەی سەرەکی تیرۆریستەکان لە بادیەی سوریا پێشڕەوی بکەن .
ئوپراسیۆنی سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی پالمیرا هاوکات لەگەڵ ئوپراسیۆنی دیکەی سوپا لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی سەلمیە و دەورووبەری بەشی باشووری ڕەقە ئەنجام بوو .
هێزی دەوڵەتیی سوریا سێ شەممەی ڕابردوو کۆنترۆڵی مەیدانی نەوتیی ئەرک، دوایین کێڵگەی نەوتی بن کونترۆڵی داعشی لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حومس لە دەستەوە گرتووە.
بنکەی ئینتەرنێتیی ڕووسی ا روز وینفا ش ڕایگەیاند : مۆسکۆ بنکەیەکی سەربازی بۆ هێزەکانی خۆی لە پارێزگەی حەما دادەمەزرێنێ کە توانایی سەقامگیر کردنی پێنسەد هێزی ڕوسی هەیە .
لەم بنکە سەربازییە نوێیە، هێزی چەکداری ڕوسی لەگەڵ هێزی پۆلیسی سەربازی سەقامگیر دەبن کە ئەرکی ئەوان چاوەدێری بەسەر ڕێککەوتننامەی ئاگربەس لە ناوچەکانی بێ ناکۆکییە.