سوپای سووریا: ئەمریکا بە هەواهەنگیی داعش فڕۆکە جەنگییەکەی سووریای خستە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i296312-سوپای_سووریا_ئەمریکا_بە_هەواهەنگیی_داعش_فڕۆکە_جەنگییەکەی_سووریای_خستە_خوارەوە
سوپای سووریا پێی داگرت: خرانە خوارەوەی یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە هەواهەنگی ئەمریکا لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش جێبەجێ کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2017 10:13 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا: ئەمریکا بە هەواهەنگیی داعش فڕۆکە جەنگییەکەی سووریای خستە خوارەوە

سوپای سووریا پێی داگرت: خرانە خوارەوەی یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە هەواهەنگی ئەمریکا لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش جێبەجێ کراوە.

فڕۆکەی ئەمریکایی هاوپەیمانیی بە ناو دژە داعش ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەی جەنگیی «سو-22» ی هێزی ئاسمانیی سووریای لە دەڤەری شارۆچکەی ڕەسافە لە نزیکی ڕەقە خستە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ فەرماندەرێتیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەم دەسدرێژییە ئاشکرایە پیشاندەری داکۆکیی ئەمریکا لە تیرۆریزمە.

ئەم بەیاننامەیە هەروەها پێداگری کردووە؛ ئەم دەسدرێژییە نیشانی دا کە ئەمریکا بە داکۆکی و سەرمایەنانەوەی لە سەر دیاردەی تیرۆریزم ئەوەی کردووە بە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە پێناو جێبەجێ کردنی پلانی زایۆنیستی- ئەمریکایی خۆ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

فەرماندەرێتیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا هەروەها لەم بەیاننامەیەدا پێداگری کردووە لە سەر بەردەوام بوونی شەڕی هێزە سوورییەکان دژ بە دوو گرووپی تیرۆریستیی داعش و بەرەی نووسرە و گرووپەکانی پێوەندیدار بەوانەوە.