رزگارکرانی چەند گوندی باشووری ڕۆژهەڵاتی "دیمەشق"ی سووریا
سوپای سووریا دوێنێ سێ شەم توانی چەند گەڕەک و گوندی باشووری ڕۆژهەڵاتی "دیمەشق"ی وڵاتەکەی رزگار بکات .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سوپای سوریا توانی زاڵ بێت بەسەر گوندەکانی ئوم جدیان ، رەسم عەبدە ، شلیل، زفرە و عەرە سەریخی .
پێشڕەوی سوپای سوریا لە تەل رابیە بۆ باکووری ڕۆژاوای بیرقەسەب لەباشووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقیش ئەنجام بووە کە بە هۆیەوە ناوچەکانی تەل مەریەم، مەتەر قەسا، کێوی بیر ، بیر قەسەب و خەربە قەسەب کەوتە دەستی هێزەکانی سوریا..
پێشڕەوی سوپای سوریا لە تەل رابیە ی ڕۆژاوایی بەرەو ڕۆژاوای بیر قەسەبیش ناوچەکانی سەهل زەنبیە و تەلول نەهدینی خستە دەستی هێزەکانی سوپای سوریا .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 ەوە بە دەستدرێژی بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆسەرنخون کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.