شکست هێنانی تیرۆریستانی "بەرەی نوسرە" لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی "دەمشق"ی سووریا
هێزەکانی سوپای سووریا لە وەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی "بەرەی نوسرە" لەناوچەکانی "عەین ترمە"و "جوبەر"ی ڕۆژهەڵاتی دەمشقی وڵاتەکەیان هێرشی بەرفراوانی خۆیان بۆسەر ئەو گرووپە ڕەشەکوژە دەسپێکرد .
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای سوریا بە پێشڕەویی لە ناوچەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق توانیان ئاڵقەی گەمارۆی تیرۆریستان و کەسانی چەکدار لەناوچەی خرستا، تەنگتر بکەن و ژمارێک لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بکوژن.
بەپێی هەواڵ وڕاپۆرەکان، هێزی زەوینیی سوپای سوریا لە میحوەری تەبباس لەدەورووبەری دەمشق هێڵەکانی بەرگریی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان تێکشکاندو دەیان تیرۆریستیان کوشت.
زۆربەی تیرۆریستانی کوژراو، تیرئەنگێو بوون کە لە بەرزایی مۆڵیان دابوو.
گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە چەند مانگی ڕابردوودا، هەڕەشەی کردووە لە شاڕێی دەمشق بۆ پارێزگای حۆمس(ڕۆژاوای سوریا).
سوپای سوریا هەروەها رۆژی سی شەممە توانی چەند گەڕەک وئاوایی لەباشووری ڕۆژهەڵاتی دەمشق لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار بکات.
«ام جدیان، رسم العبده، شلیل، زفره و عره الصریخی» لەو گوندو ناوچانەبوون کە سوپای سوریا توانی کۆنترۆڵیان بکاتەوە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بە پەلاماری بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەس پێ بووە.