پێشڕەوی سوپای سوریا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا بە پشتیوانی هیزەکانی خۆڕاگری ، ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس لە رۆژئاوای ئەو وڵاتەیان لە چنگ ترۆریستان ڕزگار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا) ، سوپا و هێزە چەکدارەکانیی سوریا لە درێژەی پێشڕەویی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس، وێستگەی گازی "ئارک" نزیک گوندی ئارەک و بەرزاییەکانی ڕوو لەو ناوچەیان گرتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان . لەم ئۆپەراسیۆنە، دەیان ئەندامی تاقمی ترۆریستی داعش کوژران و چەک و تەقەمەنی ئەوان لەناو چوو . سوپای سوریا هەروەها هەوڵی ترۆریستان بۆ دزە وکنە بۆ ناوچەکانی پاکتاو کراوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمسی ناکام کردەوە. ژمارێکی زۆری ئەندامانی ترۆریستی داعش یش کوژران.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ، هێزەکانی سوری بە هاوکاری هێزە خۆجێیەکان ، پێشیان گرت بە هێرشی تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە و تاقمە ترۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ناوچەی" تل ئەحمەر" لە گردو پەری گوندی حەرفا، باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق. ترۆریستان ناوچە جۆر بە جۆرەکانی گوندی حەرفایان داوەتە بەر پەلاماری بە هاوەنی خۆیان و زەرەری قوورسیان لە ماڵ و باخەکانی ئەو گوندە داوە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای پەلاماری بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان ،ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوان لەوان تورکیا لاگریان لێ دەکردن بۆ سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە .