ڕاگەیەندرانی ژماری قوربانیانی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا
ژێدەرە سوورییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی چەن شاروومەندی ئەم وڵاتە لە پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریایان کرد.
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی داکۆکییەکانی لە لقی ئەلقاعیدە لە سووریا دەستی کردە هاویشتنی چەن مووشەک بەرەو ماڵێک لە ناوچەی جەولانی ئەم وڵاتە کە بە هۆی ئەو موشەکانەوە چەن کەس کوژراو و بریندار بوون. ئەم راپۆرتە هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەم پەلامارە زەبری دراوی زۆریشی لێکەوتۆتەوە.
مێدیا سوورییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆس ەر بەشی باکووریی بەرزاییەکانی جەولان، زەبرێکی یەکجار زۆر لە چەک و چۆڵ و کەرەستە جەنگییەکانی سوپای ئەم وڵاتە کەوتووە.
سوپای سووریا ڕایگەیاندووە ؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هاوکات لەگەڵ شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان سوپای سووریا و تیرۆریستان لە دەڤەری شاری ئەلبەعس ئەو پەلامارە سەربازییەیان ئەنجام داوە.
ئەوە چەندەمین جارە کە ڕژێمی ئیسراییل بە بیانوویی تەقێندرانی گوللە هاوەن بەرەو جەولان لە نێو خاکی سووریاوە، بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سورویا دەداتە بەر پەلامار.
دەوڵەتی سووریا دەڵێ؛ هەر کات گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە نزیکی شکست هێنان دەبنەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی بە بیانووی وەبەر پەلامار کەوتنی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە نزیکی سنوور، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزە سوورییەکان دەدەنە بەر پەلامار.