وشداری دانی سوپای سووریا بە ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i297138-وشداری_دانی_سوپای_سووریا_بە_ڕژێمی_زایونی
سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا لە بارەی شوێنهاتەکانی سەرچاوە گرتوو لە هەنگاوەکانی دوژمنکارانەو دەست درێژکارانەی ڕژێمی زایونی دژی ئەم وڵاتە وشداریی دا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2017 05:58 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سوپای سووریا بە ڕژێمی زایونی

سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا لە بارەی شوێنهاتەکانی سەرچاوە گرتوو لە هەنگاوەکانی دوژمنکارانەو دەست درێژکارانەی ڕژێمی زایونی دژی ئەم وڵاتە وشداریی دا

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا، ڕژێمی زایونیی بە بەرپرسی شوێنهاتە پڕ مەترسییەکانی دووپات بوونەوەی ئەم چەشنە هەنگاوە ورووژێنەرانە زانی و لە سەر لەنێو چوونی تاقمە تیرۆریستییەکان کە بازوومەچەکی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دێنە ئەژمار پێی داگرت.

سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ئامانج لە هێرشی دەست درێژکارانەی ڕژێمی زایونی بۆ لایەنگری لە تاقمە ڕەشەکوژەکان و بەهێز کردنی ورەی لاوازیان گەڕاندەوەو بە ڕاشکاوی وتی: ئەم هەنگاوە ورووژێنەرانە سەرەنجام هەر شکست دێنێ.

سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا پێشی داگرت: ڕژێمی زایونی لە کاردانەوە بە هەنگاوەکانی بوێرانەی یەکەکانی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا کە شاڵاوەکانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نووسرەیان لە گردوپەڕی شاری ئەلبەعس لە پارێزگای قەنیترە بەرپەرچ داوەتەوەو زەبرێکی قورسیان لێ وەشاندووەن، جارێکی تر بڕیاری دا هەتا پەلاماری بنکە سەربازییەکانی سوپای سووریا بدات.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە بنکەکانی سوپای سووریای لە پارێزگای قەنیترە دایە بەر پەلامار کە لە ئەنجام دا سێ لەشکریی سووریا کوژران.