دان پیادانانی نەیارانی سووری بە شانۆیەکی چەپەڵی دژی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i297198-دان_پیادانانی_نەیارانی_سووری_بە_شانۆیەکی_چەپەڵی_دژی_سووریا
وتەبێژی پێشووی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا کە چوو بووە ڕیزی نەیارانی سووری، وێڕای ڕاگەیاندنی واز هێنان لە سیاسەت، دانی بەوەدا نا کە شانۆو پیلانێکی چەپەڵ خەریکی دژی سووریا بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2017 10:52 Asia/Tehran
  • دان پیادانانی نەیارانی سووری بە شانۆیەکی چەپەڵی دژی سووریا

وتەبێژی پێشووی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا کە چوو بووە ڕیزی نەیارانی سووری، وێڕای ڕاگەیاندنی واز هێنان لە سیاسەت، دانی بەوەدا نا کە شانۆو پیلانێکی چەپەڵ خەریکی دژی سووریا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران، جیهاد موقەددەسی وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی سووریا و سەرۆکی تاقمی نەیارانی سووری کە لە لایەن قاهیرە لایەنگرییان لێ دەکرێت، لە بەیاننامەیەک دا بە  ڕاگەیاندنی ئەمەی کە واز لە چالاکیی سیاسی دێنێ ، پێی داگرت: لە هەل و مەرجێکدا واز دێنێ کە دژی سووریا پیلانێکی چەپەڵ لە ئارادایە و ئەویش پێی خۆش نییە کە بەشێک لەو پیلانە بێت.

جیهاد موقەددەسی وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی سووریا و سەرۆکی تاقمی نەیارانی سووری وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە جارێ لە بارەی ئەو خەیانەتەی کە خەریکە دژی سووریا دەکرێت هیچی تری پێ ناکوترێت، وتیشی: لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو بە کارەساتی بەنێونەتەوەیی بوونی قەیرانەکە لە سووریا و تیرۆریزم، دژوارییەکان زیاتر پەرەیان سەند.

پێشتریش ( ڕیاز حیجاب) ڕێکخەری نەیارانی سووریی دانیشتووی هەندەران وێڕای دان نان بەمەی کە تاقمە نەیارەکانی سووری لە نالەبارترین هەل و مەرجی خۆیاندا بەسەر دەبەن، وتیشی: ئەم تاقمانە بەرەوڕووی ناکۆکی و چەند بەرەکی بوونەتەوەو شیاوی ڕێبەرایەتی کردنی قەیرانی سووریا نین.

خولی شەشەمی دانوستانەکانی سووریا بە چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم دواییەدا لەژێنێڤ بەرڕێوە براو بەبێ بەدەست هێنانی پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە لەمەڕ چارەسەر کردنی سیاسیانەی قەیرانی ئەم وڵاتە کۆتایی پێ هات.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.