ئەمریکا لە سووریادا کردەوەی جەنگیی ئەنجام داوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i297464-ئەمریکا_لە_سووریادا_کردەوەی_جەنگیی_ئەنجام_داوە
خستنە خوارەوەی فڕۆکەی جەگیی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە پەلاماری جەنگی بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2017 06:52 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە سووریادا کردەوەی جەنگیی ئەنجام داوە

خستنە خوارەوەی فڕۆکەی جەگیی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە پەلاماری جەنگی بوو.

"سکۆت ڕیکارد" شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان و زمان ناسی پێشووی دەزگەی هەواڵگریی ئەمریکا لە وتووێژیدا لەگەڵ پرێس تی ڤی وتی: ئەو کردەوەی ئەمریکا دەبێ لە دادگە نێودەوڵەتییەکاندا لێک بدرێتەوە.

ئەم کارناسەی پرسە سیاسییەکان وتیشی: ئەم کردەوەی ئەمریکا هەروەک خستنەخواری فڕۆکە جەنگیی ڕوسیی لە لایەن سوپای تورکیاوە بوو.

بە پێی قسەکانی ڕیکارد؛ ئەمریکا سنووری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی بەزاندووە و ئێمە چاوەڕێی دەرفەتێکین  بۆ ئەوەی لە دادگەیەکدا ئەم کردەوەی ئەمریکا وەکوو جەنایەتی جەنگی و کردەوەیەکی جەنگی لێک بدرێتەوە. ئەوە هەر ئەو شتەیە کە دەبێ ڕوو بدات.

ئەم شرۆڤەکارە ئەمریکاییە پێی داگرت: بێ گومان نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی کاریگەر ئەم مەسەلە ناخاتە بەر باس و لێکدانەوە، بەڵام دادگەکانی جەنایەتی جەنگی باشترین جێگان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کردەوەی ئەمریکا.

سکۆت ریکارد وتی: ئەمریکا بە بێ رەزامەندیی دەوڵەتی سووریا و بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تەکفیریی داعش، خەریکی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە خاکی ئەم وڵاتە شەڕوێکەوتووەدایە.

سوپای سووریا ڕۆژی ١٨ی ژوەن ڕایگەیاند هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە ناو دژە داعش، فڕۆکەیەکی جەنگیی سۆخۆ-٢٢"ی ئەم وڵاتەی لە پارێزگەی ڕەقەدا وەبەر پەلامار داوە. ئەم فڕۆکە جەنگییە خەریکی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش بوو و فڕۆکەوانەکەیشی پاش ئەو کردەوە دەسدرێژکارانەی ئەمریکا بێ سەر و شوێن بووە.

حەوتەمی ئاپریلیش ، کۆپاپۆڕی جەنگیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانەوە مووشەکی "کروز توماهاک"ی بەرەو بنکەی ئاسمانیی شوعەیرات لە پارێزگەی حومس، تەقاند. واشینگتۆن بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەلاماری شیمیایی بۆ سەر ناوچەی "خان شێخوون" لە پارێزگەی ئەدلیب"ی سووریا لەم بنکە سەربازییەی سوپای سووریاوە بووە.