شەڕ دیپلۆماتیکی نوێی ئەمریکا لەگەڵ سووریا
دەوڵەتی سوریا، تاوانپاڵدانەکانی ئەمریکا دژی دیمەشق لەمەر بوار خۆشکردن بۆ پەلاماری کیمیاوی ڕەد کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتد پریس؛ " عەلی حەیدەر" وەزیری ئاشتی نیشتمانی سوریا ڕۆژی سێ شەممە وتی دیمەشق بە هیچ جۆر لەدژی هیچ کەسێک، تەنانەت ئەندامانی ترۆریستی لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرنەگرتووەو ناگرێت . عەلی حەیدەری جەختیکرد: تاوان پاڵدانەکانیی کۆشکی سپی باس لە دەستپێکرانی " شەڕێکی دیپلۆماتیک" لە دژی سوریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەکات . "شون سپایسر" وتە بێژی کۆشکی سپی دۆێنێ (سێ شەممە) لەبەیاننامەیەک ئیدعای کرد: ئەمریکا ئامادەیی ئیحتماڵی نزامی سوریا ی بۆ پەلاماری کیمیاوی دیتووە کە ڕەنگە ببێتە هۆی کەسانی سڤیل لە وان منداڵان. هەر لەم حالە دا، " فرانس کلینسویچ" جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرەڤانی و ئاسایشی پەرلەمانی ڕوسیا وریایی داوە ئەمریکا بۆ پەلامارەکانی نوێی لە دژی سوپای سوریا خەریکە خۆی پێشاوپێش ئامادە دەکات .