نەیارتی سوریا بەرامبەر کەڵک وەرگرتن لە چەکی کۆکوژ
جێگری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : پرسی دیمەشق سەبارەت بە نەیارەتی لەگەڵ بەکارهێنرانی چەکی شیمیایی و یان هەرچەشنە چەکێکی کوکوژ نەگۆڕ و بنەڕەتییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا (سانا) لوی فەلوح ڕۆژی پێنج شەممە لە کوبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە پێشگیری لە پەرەی چەکی کۆکوژ و هەوڵی وڵاتان لە بواری جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 1540 وتیشی : سوریا هەمووکات کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی و هەرچەشنە چەکێکی کوکوژی ئیدانە کردووە و ئەوە بە تاوانکارییەکی دژە مرۆیی دەزانێ.
دیپلۆماتی سوری وتیشی : پڕمەترسی ترین هەوڵ بەدژی بڕیارنامەی 1540 درێژەی پشتیوانی ماڵی و پەروەردەیی هەندێ وڵات لە تاقمە تیرۆریستیەکان و تەنانەت گەیاندنی مەوادی شیمیایی ژەهراوی بەوانە بە ئامانجی بەکارهێنرانیان بە دژی هێزی سەربازی و خەڵکی سیڤیل .
فەلوجح وتیشی : ژومارێک نوێنەری هەر ئەم وڵاتانە ئەمڕۆکە هەوڵ دەدەن پرسەکە بەلاڕێدا بەرن و لە وتووێژی جیددی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 1540 پێشگیری بکەن و نەیارەتی ئەم وڵاتانە بەرامبەر بە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی چین و ڕوسیا سەبارەت بە پێشگرتن بە دەسڕاگەیشتنی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئێراق و سوریا بە چەکی شیمیایی هەر لەم چوارچێوەیە دایە .
جێگری نوێنەرایەتی هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانوتیشی : سوریا تا ئێستا بە جاران سەبارەت بە مەترسی دەسڕاگەیشتنی تاقمەکانی تیرۆؤیستی بەتایبەتی داعش و بەرەی نوسرە بە ماددەی شیمیایی و بەکارهێنرانی بەدژی شارومەندان وشداری داوە و تائێستا 108 نامە گەیشتووەتە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ئەمنامەگەلە داگری زانیاریگەلێک سەبارەت بە دەست تێدابوونی وڵاتانێکی تایبەت لە گەیاندنی مادەی شیمیایی ژەهراوی وەک کۆلۆر، خەردەل وسارین بە تاقمە تیرۆریستییەکانە.
فەلوح وتیشی : قسەی و تۆمەتەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی هەندێ بەرپرسی ڕۆژاوایی و نوێنەرانیان بەشێک لە شەڕی سیاسی و میدیاییە کە هەمووکات هاوکات دەبێت لەگەڵ سەرکەوتنەکانی مەیدانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و کۆبوونەوەکانی ژنێڤ و ئاستانە.